العاديات
العاديات
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌و هۆکارانه‌ی کاتێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆز‌و گه‌رده‌لوول.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمنان‌دا.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه)؟!
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچیش له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه به‌رده‌ست!!
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی په‌روه‌ردگاریان له‌و ڕۆژه‌دا ئاگادار‌و شاره‌زایه پێیان (به‌وردی ده‌پرسێته‌وه).