التكاثر
التكاثر
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمین(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
- بورهان محەمەد ئەمینتا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینواز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
- بورهان محەمەد ئەمیندیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینواز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازار‌و ناسۆره).
- بورهان محەمەد ئەمیندووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه).
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه).