فاطر
فاطر
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوپاس وستایش بۆ خوایه، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).
- بورهان محەمەد ئەمین(پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوات پێنه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیایه که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه، به‌ڵام غه‌مت نه‌بێت هه‌ر بۆ لای خوا هه‌موو کارێک ده‌برێته‌وه و ئه‌وانه له ده‌ستی ده‌رناچن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی خه‌ڵکینه: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوه‌ڕێیانه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌جامداوه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه بۆ بۆیان ئاماده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشیرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه و به جوان و چاک ده‌یبینێت؟! (وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپه)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێت هه‌ر که‌س گومڕا بکات ده‌یکات، هه‌ر که‌سێکیش هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خه‌فه‌رتیانه‌وه خۆت مه‌فه‌وتێنه، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توند‌و تیژ بۆتان ئاماده‌یه، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا؛ ئێوه‌ی له خاک دروستکردووه، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ک (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێر‌و مێ)، هیچ مێننه‌یه‌ک ئاوس نابێت و نازێت و سکه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری ئه‌و زاته نه‌بێت، هیچ ته‌مه‌ن درێژێک، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌م نابێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا یاداشت نه‌کرابێت، بێگومان ئه‌و شته له‌سه‌ر خوا ئاسانه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌ر خوایه که): شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات، ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر‌و مانگی ڕامهێناوه، هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاری کراو له سووڕانه‌وه‌دایه، ئائه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورمانیش نین.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوا) ئاگا‌و زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، (له هه‌موو کات و شوێنێکدا و بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر سه‌رله‌نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌مه‌ش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانه و (ئه‌نجامدانی هیچی پێ ناچێت).
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گوناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێ‌دار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئاشکرایه که کوێرو چاوساغ وه‌ك یه‌ك نین.
- بورهان محەمەد ئەمینتاریکیهکان و ڕوناکیش چون یه‌ك نین.
- بورهان محەمەد ئەمینسێبهرو خۆره‌تاویش وه‌ك یه‌ك نین.
- بورهان محەمەد ئەمینزیندووان و مردووانیش هاوتای یه‌ك نین بێگومان خوا ڕاستی ده‌دات به‌گوێی هه‌ر که‌سێکدا بیه‌وێت به‌ڵام تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نا‌توانیت په‌یامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت به‌و که‌سانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان (مه‌به‌ست کافرانه که وه‌ك مردوو نابیستن و ئه‌گه‌ر بشبیستن سوودی لێ وه‌رناگرن).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه و ترسێنه‌ریت و به‌س.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه به‌حه‌ق و ڕاستیه‌کی ته‌واوه‌وه، تۆ مژده‌ده‌ری (ئیماندارانیت)، ترسێنه‌ری (بێ بڕواکانیت) هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نه‌بووه که فرستاده و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆ ڕه‌وانه نه‌کرابێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان به تۆ نه‌کرد ئه‌وه دڵت له خۆت دانه‌مێنێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر هه‌ڵویستیان وابووه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه، به په‌یام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕه‌وانه کرابوون.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕبوون خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن و له‌ناوم بردن، جا چۆن بوو به‌ڵاو تۆڵه‌ی من.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبوومی جیاوازمان ده‌رهێنا که (ره‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه... هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌که‌ژو کێوه‌کانمان به‌زنجیره کێشاوه، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سووره و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، هه‌شیانه ڕه‌شێکی تاریك و تۆخه...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه. به‌ڕاستی هه‌ر زاناکان په‌ی به‌و نهێنییانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می علم و زانستیدا ئه‌م ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا... (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا‌ئومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بانیش وه‌فا بکات به به‌خشینی پاداشت بۆیان و له‌خه‌ڵات و به‌خششی زیاتریش به‌هره‌مه‌ندیان بکات، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و سوپاسگوزاره...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستیه‌و به‌ڕاست دانه‌ری کتێبه پێشه‌واکانیشه، به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و بینایه به به‌نده‌کانی.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه..
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و به‌خته‌وه‌رانه (له پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یاندا) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی- عدن-ه‌وه، له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌کرێته ده‌ستیان، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆش‌بوو سوپاسگوزاره.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌یدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ك توخنمان ناکه‌وێت، هیچ ئازار‌و ئێشێکی ده‌روونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه، مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد، له وه‌ڵامیاندا خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێك بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟! بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات، (دیاره هه‌موویان خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕده‌بن و قسه‌یان نامێنێت)، بۆیه پێیان ده‌وترێت: که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ، چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی خوا زانا‌و شاره‌زای نهێنیه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه..
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافر‌و بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێ باوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌نی نه‌بڕاوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خوا‌و هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاده‌گرێت و نایه‌ڵێت له‌ناو بچێت و له‌یه‌ك بترازێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، ئه‌وه هیچ که‌سێك نی یه بتوانێت دوای ئه‌و زاته فریایان بکه‌وێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگر‌و لێخۆشبووه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و کافر‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی قوڕه‌یش زۆر به‌گه‌رمی به‌خوا سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت، بێگومان له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی زیاتر هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، به‌مه‌رجێك پیلانی شه‌ڕو تاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه، (کاتێ بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له‌ناوبران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن. (که به‌شێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانه).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به زه‌ویدا، تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی گه‌لانی پێس ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێك ده‌سته‌وسانی بکات له ئاسمانه‌کان، یان له زه‌ویدا چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی نادروستیاندا، هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن، به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوای گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کار‌و کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه).