محمد
محمد
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه). ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردیگاره‌وه، ئه‌وانه‌خوا چاوپۆشی کردووه‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان، چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون... بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌هاتووه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (تا فریای خۆیان بکه‌ون).
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌م فه‌رمانه‌بۆ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن، ئینجا که‌هێزیان نه‌ما، به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن، ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن: یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت، یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌و فیدیه ئازادیان بکه‌ن، تا شه‌ر کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن، بڕیاره‌که ئاوهایه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون، هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌رێنموویی ده‌کات بۆ جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و دڵ و ده‌رون و بیر‌و هۆشیان ئاسووده‌ده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ده‌یانخاته ئه‌و به‌هه‌شته‌وه که‌به‌جۆره‌ها شێواز بۆی باس کردوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانی له ئاینی خوا بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی بده‌ن، ئه‌وه‌خوایش پشتیوانی له‌ئێوه ده‌کات و سه‌رتان ده‌خات و پایه‌دارو جێگیرتان ده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆریان بۆ هه‌یه کاروکرده‌وه‌شیان له‌دنیادا بێ ئاکامه‌و له‌قیامه‌تیشدا مایه پووچن.
- بورهان محەمەد ئەمینئائه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه بێگومان ئه‌وان ڕقیان له‌قورئان بۆته‌وه و حه‌زیان له‌به‌رنامه‌ی خوا نه‌بووه، جا خوایش کار‌و کرده‌وه‌کانی پووچ کردنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وه‌نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه؟! خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه (دره‌نگ یان زوو) دووچاریان ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی خوا پشتگیرو پشتیوانی ئه‌وانه‌یه که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، بێگومان بێ باوه‌ڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه وکارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، خوا ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویدا ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون له‌م دنیایه‌دا ڕاده‌بوێرن و ده‌خۆن وه‌ک ئاژه‌ڵ، له‌ئاینه‌که‌شدا دۆزه‌خ جێ و شوێنیانه!
- بورهان محەمەد ئەمینزۆر شار‌و شارۆچکه‌مان له‌ناو برد، له‌و شاره‌ی که‌تۆیان ده‌رکرد به‌هێزتر بوون، هیچ که‌سیش نه‌یتوانی پشتیوانیان بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونی پێگه‌یشتووه و، باوه‌ڕی دامه‌زراوی پێیه‌تی و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌وایه که‌کاروکرده‌وه‌ی ناشرین و نادروستی له‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌شوێنی ویست و ئاره‌زووی ناپوختی خۆیان که‌وتوون؟!
- بورهان محەمەد ئەمینوێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ندێک له‌ئیمانداران ده‌ڵێن: خۆزگه سووره‌تێک (جه‌نگ دژی کافران ده‌هاته‌خواره‌وه)، که‌چی کاتێک که‌سووره‌تێک به‌روونی داده‌به‌زێت و باسی جه‌نگی تێدایه، ئه‌وه‌ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی له‌دڵیاندا نه‌خۆشی باوه‌ڕ لاوازی ودووڕوویی هه‌یه، چاویان ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، سه‌یرت ده‌که‌ن وه‌کو که‌سێک له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا باشتر وابوو....
- بورهان محەمەد ئەمینکه گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌خوا نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (ڕاستیه‌کان نابینن)
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وه‌بۆچی ئه‌وانه‌وردبینی له‌قورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌وانه شه‌یتان به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که ته‌ماداری کرد بوون، به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیش فریوی ده‌بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاڵ بوونی شه‌یتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانوت به‌وانه‌ی که‌داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه که‌قورئانه: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا به‌قسه‌تان ده‌که‌ین، خوایش خۆی چاک ئاگاداره‌له‌و نهێنی و پیلانانه‌ی که‌ده‌یشارنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئاخۆ حاڵیان چۆن بێت که‌فریشته‌کان له‌کاتی گیان کێشانیاندا به‌ده‌م و چاوو به‌ره‌و پشتیاندا ده‌ماڵن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و سووکایه‌تی سه‌ره‌مه‌رگه‌بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت، چونکه‌ئه‌وانه‌شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی خوا ده‌بزوێنێت، ئه‌وانه‌بێزار بوون له‌ره‌زامه‌ندی خوا، خوایش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان نه‌خۆشی دووڕویی تیادایه، وایانزانیووه خوا هه‌رگیز کینه و بوغزی ده‌روونیان ئاشرا ناکات؟!
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وانه‌مان پیشان ده‌دات، ئه‌وکاته‌به‌رواڵه‌ت ده‌تناسینه‌وه، سوێند به‌خوا له‌شێواز و ناوه‌رۆکی قسه‌و گوفتاریاندا ده‌یانناسیته‌وه، خوا خۆیشی ئاگا و زانایه به‌کارده‌وه‌کانتان.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا ئێمه ده‌تانخه‌ینه به‌ر تاقیکردنه‌وه، تا له‌جیهانی واقعدا تێکۆشه‌ر و خۆگرانتان ده‌ربکه‌وێت و ئاشکرا ببێت بۆمان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌واڵی چالاکی ئێوه‌مان بێته ده‌ست.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕن و ڕێگه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی خوا ده‌گرن دژایه‌تی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆته‌وه، ئا ئه‌وانه‌هه‌رگیز ناتوانن زیان به‌خواو ئاینی خوا بگه‌یه‌نن.... خوای گه‌وره‌ش له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو کاروکرده‌وه‌و پیلانیان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن، کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ و بێ نرخ مه‌که‌ن، (به ڕووپامایی و خۆ به‌زل زانین و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌خێر ومنه‌ت کردن و.... هتد)
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ست و کۆسپیان ده‌خسته‌به‌رده‌م ڕێبازی خوا، پاشان مردن له‌کاتێکدا که‌کافر بوون، ئه‌وه‌هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.
- بورهان محەمەد ئەمینئێوه سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی پێش وه‌خت له‌دوژمنان مه‌که‌ن، چونکه‌هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، دڵنیا بن که‌خوایش له‌گه‌ڵتانه، کاروکرده‌وه‌تان به‌زایه نادات و لێی که‌م ناکاته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌یه‌کی ته‌مه‌ن کۆتا، جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئه‌وه‌خوا به‌چاکی پاداشتان ده‌داته‌وه، خوایش وه‌نه‌بێت داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات و ئه‌رکێکی گران بخاته‌سه‌رتان، ئه‌وه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگ ده‌بن، هه‌موو كینه و بوغزیشتان ده‌رده‌هێنێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئا ئه‌وه‌ته‌ئێوه بانگ ده‌کرێن تا به‌خشینتان هه‌بێت له‌پێناوی خوادا، که‌چی هه‌تانه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگه، خۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و به‌رچاو ته‌نگی هه‌بێت، ئه‌وه‌بێگومان هه‌ر ڕه‌زیلی له‌خۆی ده‌کات و زه‌ره‌ر له‌خۆی ده‌دات، چونکه‌هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌ر ئێوه‌ن هه‌ژارو نه‌دارو که‌مده‌ستن.. جا ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه، خوا كه‌سانی چاكتر له ئێوه ده‌هێنێته مه‌یدان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێوه ناچن و وه‌ك ئێوه نابن.