الذاريات
الذاريات
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌و ڕه‌شه‌با و ئه‌و بایه‌ی که‌هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت و په‌خشی ده‌کاته‌وه، یان ته‌پ و تۆز به‌رز ده‌کاته‌وه (که‌ڕۆڵی هه‌یه له‌باران بارایندا).
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا به‌هه‌ڵگرانی باری قورس و گران (له‌هه‌ڵمی ئاو).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها به‌و هه‌ورانه‌ک ه‌به‌ئاسانی به‌ئاسماندا له‌شوێنێکوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند به‌و که‌شتیانه‌ی به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئاودا دێن و ده‌چن.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا سوێند به‌و فریشتانه‌ی که‌کاروبار دابه‌ش ده‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێتان دراوه‌ڕاسته‌و هه‌ر دێته دی.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌ش هه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌ئاسمانی خاوه‌ن ڕێگه‌و ڕێک و پێک و ڕازاوه.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌ی خوانه‌ناسان ئێوه له‌گوفتارێکی بێ سه‌روبندان که‌دووره له‌ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و که‌سه‌ی له‌زانستی خوادا لادراو ه‌به‌هۆی تاوانیه‌وه له‌باوه‌ڕ هێنان لاده‌درێت.
- بورهان محەمەد ئەمینده‌ک به‌کوشتچن درۆزن و بوختانچیه‌کان....
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که‌له‌گومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌گاڵته و ته‌ڵفیسیه‌وه ده‌ڵێن یان ده‌پرسن: ڕۆژی قیامه‌ت که‌ی پێش دێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه که‌به‌رپا ده‌بێت به‌ئاگر ده‌برژێنرێن....
- بورهان محەمەد ئەمینپێیان ده‌وترێت: بچێژن ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌به‌سه‌ر خۆتان هێنا، ئه‌مه‌ئه‌و سزا‌و ئازاره‌یه که‌به‌گاڵته‌وه په‌له‌تان له‌پێشهاتنی ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون....
- بورهان محەمەد ئەمینله‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)....
- بورهان محەمەد ئەمینله‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت)...
- بورهان محەمەد ئەمینله‌ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌داریان ته‌رخان کردبوو.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خوا) بۆ که‌سانێک که‌به‌شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها له‌خودی خۆشتاندا (له‌هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له‌هه‌موو ئه‌ندامێکداو، له‌هه‌موو کۆئه‌ندامێکدا، له‌رۆح ونه‌فس و عه‌قڵدا... هتد به‌ڵگه‌ی بێ سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه‌بۆ بینایتان ناخه‌نه‌کار.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رچاوه‌ی ڕزق و ڕۆزیتان له‌ئاسمانه‌وه‌یه (له‌خوا داوابکه‌ن) هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که‌به‌ڵێنتان پێدراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، ئه‌و به‌ڵێنانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن ئێوه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا هه‌واڵی میوانه به‌ڕێزه‌کانی ئیبراهیمت پێنه‌گه‌یشتووه؟
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک چوون بۆ سه‌ردانی و وتیان: سڵاو، ئه‌ویش وتی، سڵاو له‌ئێوه‌ش بێت، هه‌رچه‌نده‌ناتانناسم.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر خۆی دزیه‌وه چوو به‌هاوکاری خێزانی گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی (سه‌ری بڕی و سووریانکرده‌وه و) هێنای.
- بورهان محەمەد ئەمینبردی و لێی نزیک کردنه‌وه،، فه‌رمووی لێکردن که‌بینی ناخۆن، وتی: ئه‌وه‌نا فه‌رموون، ئه‌وه‌ناخۆن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئیبراهیم ترسێکی لێ‌نیشت (چونکه‌وای زانی شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه) بۆیه خچرا وتیان: مه‌ترسه‌ئێمه فریشته‌یه، مژده‌شیان پێده‌به‌خشێت.
- بورهان محەمەد ئەمینخێزانه‌که‌ی قریوه‌یه‌کی کرد و ده‌نگی لێ به‌رز بۆوه و ده‌ستی به‌ئاسته‌م دا به‌روومه‌تی خۆیدا (وه‌کو داب و نـریتی ئافره‌تان له‌کاتی سه‌رسامیدا) وتی: پیریژنێکی نه‌زۆک، چۆن منداڵی ده‌بێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینفریشته‌کان وتیان: ئه‌وه‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌و ئه‌و زاتێکی دانا و زانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگه له‌و مژده‌یه چ کارێکی گرنگتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینفریشته‌کان وتیان: بڕاستی ئێمه ڕه‌وانه‌کراوین بۆ گه‌لێکی تاوانبار و تاوانکار.
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌وه‌ی به‌رد بارانیان بکه‌ین به‌به‌ردێک که‌له‌قوڕ دروست کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌نیشانه‌دارن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ ناپوخت و له‌سنوور درچووه‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمینجا هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو له‌ئیمانداران ده‌رمانکردن و ڕزگارمان کردن....
- بورهان محەمەد ئەمینله‌ماڵه موسوڵمانێکیش زیاترمان به‌دی نه‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌پاشان ئه‌و شوێنه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک کاول کرد)، کردمانه‌په‌ند و به‌ڵگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سزای به‌ئێشی ئێمه ده‌ترسن.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌به‌سه‌رهاتی موسایشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه که‌ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به‌موعجزه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ویش پشتی هه‌لکرد به‌هۆی سه‌ربازو دار‌و ده‌سته‌که‌یه‌وه‌و وتی (ئه‌م فرستاده‌یه) جادووگه‌ره، یان شێته!!
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئێمه‌ش خۆی و سه‌ربازه‌کانیمان گرفتار کرد و پێچاماننه‌وه و فڕێمان دانه‌ده‌ریاوه، له‌کاتێکدا ئه‌و لۆمه‌کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی عادیش‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رکه‌شیان بایه‌کی بێ خێرمان هه‌ڵکرده سه‌ریان.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و بایه هه‌ر شوێنێک و هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێکدا بڕۆیشتایه وازی لێ نه‌ده‌هێنا هه‌تا بێ که‌ڵکی ده‌کرد و وه‌ک شتێکی فڕێ دراوی لێ ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی پمودیشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک پێیان وترا: تا ماوه‌یه‌ک ڕابوێرن!!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانیش له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون، کت‌وپڕ بروسکه‌یه‌ک پێچانیه‌وه وبه‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه ده‌یانروانی.
- بورهان محەمەد ئەمینئیتر نه‌یانتوانی هه‌ڵسنه‌وه و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینپێشتریش هۆزی نوح به‌ڕاستی هه‌ر تاوانبار‌و خوانه‌ناس ولارو وێربوون (ئه‌وانیشمان به‌زریانه‌که له‌ناوبرد).
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئاسمانمان به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆمان دروست کرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌ی ده‌که‌ین و فراوانی ده‌که‌ین. (ئه‌مه‌ئاماژه‌یه بۆ ڕاستیه‌کی زانستی که‌زاناکانی گه‌ردوونناسی ده‌یسه‌لمێنن).
- بورهان محەمەد ئەمینزه‌ویشمان ڕاخستووه (ژیانمان له‌سه‌ری ئاسان کردووه) به‌ڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربه‌جێیه.
- بورهان محەمەد ئەمین: له‌هه‌موو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردوه (له‌جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕوه‌ک و بێ گیاندا، له‌هه‌موو شتێکی ماددی و مه‌عنه‌ویدا) بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌په‌له‌و گورج و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا، بۆ هه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه، دڵنیاش بن که‌من (واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه‌ترسێنه‌رێکی ئاشکرام ئه‌گه‌ر یاخی و سه‌رکه‌ش بن.....
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای خوا، چونکه من به‌ڕاستی نێردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن خواوه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر نا به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه، خوانه‌ناسان نه‌یانوتبێت جادووگه‌ره، یان شێته.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌یره! ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه، نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌وانه‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) گوێیان مه‌ده‌رێ چونکه تۆ لۆمه‌کراو نابیت (له‌سه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنانیان).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو تۆ هه‌میشه ئامۆژگاریان بکه، چونکه‌به‌ڕاستی ئامۆژگاری سوود به‌ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه‌به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌تۆڵه‌و سزای زۆرمان بۆ ئاماده‌کردوون، هه‌روه‌ک چۆن بۆ هاوه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان ئاماده‌مانکردووه، ده‌با ئیتر په‌له‌م لێنه‌که‌ن (چونکه‌به‌م زوانه‌یه‌خه‌یان ده‌گرێت).
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا وه‌یل و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌رێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسیان گرتۆته‌به‌ر له‌و ڕۆژه‌ی که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه‌و به‌م زووانه‌پێش دێت.