الحشر
الحشر
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لایه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر).
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چونکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێرن).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و سزایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو به‌ڕاستی ئه‌وانه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش دژایه‌تی ئاینی خوا بکات، با چاك بزانێت خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر به‌ئێش و ئازاره.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر دره‌ختێکی ته‌ڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و له‌سه‌ر بنجی خۆی ما بێت (له خه‌یبه‌ردا)، به‌فه‌رمانی خوا بووه و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ره، تا تاوانباران و له سنوور ده‌رچووه‌کان سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بکات.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ده‌ستکه‌وتانه، خوا له جووله‌که‌ی سه‌ندووه و به‌خشیوویه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نه‌کردبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه به‌سواری ئه‌سپ بۆی چووبوون نه به سواری وشتر، به‌ڵکو ئه‌وه خوایه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ر ده‌سته و تاقمێکدا که بیه‌وێت، خوایش ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی، خوا به‌خشی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له خه‌ڵکی دێهات و شاره‌کانی جوو، ئه‌وه خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه که بۆ پێغه‌مبه‌ر و خزمانیه‌تی، بۆ هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانیشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێوه‌دا نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له خوا بترسن؛ چونکه به‌ڕاستی خوا به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها له‌و ده‌ستکه‌وتانه، به‌شی کۆچبه‌رانی هه‌ژار ده‌بێت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له شوێنه‌وارو سامانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراون، ئه‌وانه به‌ته‌مای به‌خششی خوا‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ون و به‌بێ هیچ ته‌ماعێک پشتیوانی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئا ئه‌وانه ڕاستگۆ‌و ڕاستانن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبه‌ران و دڵ و ده‌روونی خۆیان ڕازانده‌وه به‌ئیمان، ئه‌وانه‌شیان خۆش ده‌وێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و ده‌رونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودی و به‌خیلیه‌ك نابێته‌وه (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆچبه‌ران دراوه و به‌شی ئه‌وان نه‌دراوه)، حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ن، فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی که دووڕوو بوون و به‌برا بێباوه‌ڕه‌کانیان له خاوه‌ن کتێب ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ربکرێن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رده‌چین، هه‌رگیز دژی ئێوه به‌قسه‌ی که‌س ناکه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌ین، به‌مه‌رجێک؛ خوا خۆی شایه‌ته که ئه‌وانه بێگومان درۆزنن.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژبکرێت، پشتیوانی‌یان لێناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاشان سه‌رکه‌وتوو نابن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا خوای گه‌وره، چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون (هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدان).
- بورهان محەمەد ئەمینهۆزی جووله‌که هه‌رگیز به‌یه‌ک پارچه‌یی نا‌وێرن دژی ئێوه بجه‌نگن، مه‌گه‌رله شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌ختدا، یان له پشتی دیواری به‌رزو قایمه‌وه، چونکه ئه‌و جووانه نێوانیان زۆر ناخۆشه و چاره‌ی یه‌کتریان ناوێت، هه‌رچه‌نده وا ده‌زانیت یه‌کپارچه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دڵه‌کانیان دوورن له یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وانه ژیر و هۆشمه‌ند نین.
- بورهان محەمەد ئەمیننموونهیان وه‌ك نموونه‌ی بێباواڕانی ئه‌م نزیکانه وایه (که له جه‌نگی به‌دردا) به‌ئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن، له قیامه‌تیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمین(نێوانی دووڕووه‌کان له گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌دات له ڕێی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌وه؛ پێی ده‌ڵێت: وه‌ره کافربه (به جوانکردنی هه‌موو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشه)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام دا که شه‌یتان پێی ڕازیه) پێی ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم!!.
- بورهان محەمەد ئەمینسهرئهنجامی هه‌ردووکیان (شه‌یتان و ئاده‌میزادی کافر) ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه، به‌نه‌مریی ده‌مێننه‌و، ئه‌وه‌ش پاداشتی سته‌مکارانه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمیننهکهن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن، خوایش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه، ئه‌وانه له سنوور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن.
- بورهان محەمەد ئەمین(بێگومان) نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شتیه‌کان نین، چونکه هه‌ر به‌هه‌شتیه‌کان سه‌رفرازو کامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان، ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکراوه، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.