الأنفال
الأنفال
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...
- بورهان محەمەد ئەمین(چواره‌م) ئه‌وانه‌ن که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی پێمانداون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن...
- بورهان محەمەد ئەمینئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان و لێ‌خۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
- بورهان محەمەد ئەمین(شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و کۆمه‌ڵه ئیمانداره موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه) وه‌ک بدرێنه به‌ر بۆ مردن له‌کاتێکدا به‌چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن.
- بورهان محەمەد ئەمینیادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه خوا به‌ڵێنی پێدابوون که یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یه به‌ڕاستی بۆ ئێوه ده‌بێت (یان کاروانه‌که یان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکره‌که‌دا) ئێوه‌ش به‌ڕاستی ئاواته خوازن و حه‌ز ده‌که‌ن کاروانه بێ چه‌ک و ئاسانه‌که بۆ ئێوه بێت، خوایش ده‌یه‌وێت حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانه‌کانی خۆی بچه‌سپێنێت و کافرانیش بنه‌بڕ بکات و ڕیشه‌که‌نیان بکات...
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی بچه‌سپێنێت و به‌تاڵ و ناحه‌قیش پووچ بکاته‌وه و له‌ناوی ببات، هه‌رچه‌نده تاوانبار‌و تاوانکاران پێیان ناخۆشه.
- بورهان محەمەد ئەمینیادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که‌له په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وه و داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌کرد، خوایش خێرا هات به هاناتانه‌وه و فه‌رمووی به‌ڕاستی من به‌هه‌زار فریشته‌ی تر یارمه‌تی و کۆمه‌کیتان ده‌که‌م به‌شوێن ئه‌وانی تردا.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م یارمه‌تیه‌ش جگه‌له مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن به‌و یارمه‌تیه، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت نیه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گه‌وره به‌وه‌نه‌وز دایگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنیه‌ک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و ئاوێکیشی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وه پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وه (تا له ڕووی جه‌سته و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن)و دڵه‌کانتان به‌هێزو دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت به خواوه و به‌و ئاوه پێیه‌کانیشتان جێگیر‌و قایم بکات.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره.
- بورهان محەمەد ئەمینئهوهته (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشه هه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕانه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وه پشتیان تێمه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن...
- بورهان محەمەد ئەمینههرکهس له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌وابوو ئه‌ی ئیمانداران: وه‌نه‌بێت ئێوه کافرانتان کوشتبێت، به‌ڵکو خوا کوشتنی و له‌ناوی بردوون، تۆش ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو به‌کافران فڕێ‌دا ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کرده چاوی کافرانه‌وه)، تا ئیمانداران تاقی بکاته‌وه به تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی چاک، چونکه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (دوعا‌و نزایانه)، زاناشه (به‌نیه‌تی دڵیان).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانیه بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره، دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێ باوه‌ڕانه.
- بورهان محەمەد ئەمینئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان، ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و له به‌رنامه‌ی ئه‌وزاته پشت هه‌ڵمه‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئێوه تێده‌گه‌ن و ده‌بیسن.
- بورهان محەمەد ئەمینوهک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت: تێگه‌یشتین و بیستمان، گوێڕایه‌ڵین، له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن (چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌ق بێژ نین)، ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیر‌و هۆشیان ناخه‌نه‌کارو تێنافکرن و بیر‌و مێشکیان قفڵ داوه).
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تیادا به‌دی بکردنایه، ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده‌نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه، چاک بزانن به‌ڕاستی خوا (زۆر به‌ئاسانی) ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بکه‌وێته نێوان ئاده‌میزاد و (ئاواته‌کانی) دڵیه‌وه (به‌گۆڕینیان)، (بیرتان نه‌چێت) به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره.
- بورهان محەمەد ئەمینیادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خوا‌و له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆر‌و بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن، ئه‌وه خوا به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، (چونکه)خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن، یان بتکوژن، یان ده‌رت بکه‌ن، ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خوایش پیلانی خۆی ده‌خاته‌کار (به‌پووچ کردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان)، دڵنیابن خوای گه‌وره چاکترینی هه‌موو پیلانسازو نه‌خشه سازانه (نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ربگرێ).
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه بیستمان و ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه وێنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌گوت!!، ئه‌م بابه‌تانه جگه له داستانی پێشینان شتێکی تر نیه!!
- بورهان محەمەد ئەمینیادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که بێ باوه‌ڕان وتیان: خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دین و به‌رنامه و قورئانه ڕاسته، له‌لایه‌ن تۆیشه‌وه ڕه‌وانه کراوه، ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا، یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه!!.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان خوای گه‌وره (به‌قسه‌ی ئه‌وان ناکات) به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا، له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت (به ئومێدی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن)، هه‌روه‌ها خوایش سزاده‌ر نیه له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا چی هه‌یه بۆ ئه‌وان که خوا سزایان نه‌دات؟! له‌کاتێکدا که ئه‌وان ڕێگری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، ئه‌وانه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه نین که سه‌رپه‌رشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌عبه نیه بێجگه له خواناس و پارێزکاران، به‌ڵام زۆربه‌شیان (له‌و ڕاستیانه) بێ‌ئاگان.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه نزا و پاڕانه‌وه‌شیان له‌لای ماڵی خوادا (که‌عبه‌ی پیرۆز) جگه له فیکه‌کێشان و چه‌پڵه لێدان شتێکی تر نه‌بووه، که‌وابوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (له غه‌زای به‌دردا) به‌وه‌ی که ئێوه بێ باوه‌ڕو له خوا یاخی ده‌بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن له به‌رده‌م ئاین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌که‌ن! پاشان ده‌بێته په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، له‌دوایدا شکست ده‌هێنن، بێگومان ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون بۆ دۆزه‌خ کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن.
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کان) بۆ ئه‌وه‌یه که: خوا که‌سانی ده‌روون پیس و ناپاک له‌که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاک جیا بکاته‌وه و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکات و هه‌موویان بدات به مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه به‌گشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزه‌خه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) به‌کافران بڵێ: ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن و واز بهێنن و(باوه‌ڕبهێنن)، ئه‌وه بێگومان چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی (ئاینی خوا) بکه‌ن، جا ئه‌وه به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی ئیمانداران) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژ به‌کافرو خوانه‌ناسان تا فیتنه و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت و (ئه‌و خه‌ڵکه سه‌ربه‌ست بن له هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه و ئایندا)، تا دین و فه‌رمانبه‌رداری هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت، جا ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان کۆڵ بده‌ن، ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی خوا بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خوانه‌ناسانه هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن، ئه‌وه بزانن که خوا پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوانێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوه‌که و نزیکتر بوون به مه‌دینه و ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وه بوون و دوورتر له مه‌دینه، کاروانه‌که‌ش له‌خوارترتانه‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار‌و به‌ڵێنتان بدایه به‌یه‌کتر بگه‌ن له‌وکات و شوێنه‌دا ئه‌وه دوو به‌ره‌کی له‌نێوانتاندا دروست ده‌بوو، به‌ڵام خوا ده‌یه‌وێت بارودۆخێک پێش بهێنێت که بڕیاری له‌سه‌ردراوه (که سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانه و شکستی بێ باوه‌ڕانه)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی که له زانستی خوادا له‌ناوچووه و بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه، ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا ده‌ژی له‌سه‌ر دینداری (سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕی به‌در بۆ ئه‌وه بوو تا باوه‌ڕو بێ باوه‌ڕی بۆ هه‌ردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسه‌رو زانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک خوا ئه‌وانی له خه‌ونتدا به‌که‌م نیشان ئه‌دایت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به‌ژماره‌یه‌کی زۆر نیشانی بدایتایه ئه‌وه ئێوه لاواز ده‌بوون و تووشی نه‌هامه‌تی و کێشه ده‌بوون له باره‌ی جه‌نگ کردنه‌وه، به‌ڵام خوا به سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتوویی له‌و ترس و کێشه‌یه ڕزگاری کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌هه‌رچی له‌ناو دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش به‌یه‌کگه‌یشتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا له‌به‌رچاوی ئێوه، خوا ئه‌وانی به‌که‌م نیشان ده‌دان و ژماره‌ی ئێوه‌شی له‌به‌رچاوی ئه‌وان به که‌م ده‌نواند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه پێش بێت که خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه، هه‌ر بۆ لای خوا سه‌ره‌نجامی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ده‌گێردرێته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ده‌گه‌نه ده‌سته‌یه‌ک و ڕوو به ڕووتان ده‌بنه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خۆڕاگربن و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن و زۆر یادی خوا بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن...
- بورهان محەمەد ئەمینگوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن له هه‌موو کردار‌و گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگرو نه‌فس درێژ بن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
- بورهان محەمەد ئەمیننهکهن وه‌ک ئه‌و جۆره که‌سانه بن که له وڵات و شوێنی خۆیان ده‌رچوون له‌به‌ر که‌ش و فش کردن و خۆ نواندن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ده‌یانه‌وێت کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ڕێباز‌و ئاینی خوا، له‌کاتێکدا که خوای گه‌وره‌ش به‌ئاگایه به سه‌ره‌تاو سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش شه‌یتان (به‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وه ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوه نایه‌ت و دڵنیابن منیش پشت و په‌نام بۆ ئێوه، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له ئێوه! چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شه‌یتان بینیوویه‌تی چۆن فریشته ده‌سته ده‌سته داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و به زه‌بره له تۆڵه‌دا.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیان‌دا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون! که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و، پێیان ده‌وتن): ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر...
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌روه‌ها پێیان ده‌وتن) ئه‌و لێدان و سزایه هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه و چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی.
- بورهان محەمەد ئەمینکارو کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کو داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانه وایه که له (سه‌رده‌مه) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه، به‌ڕاستی خوا به توانا‌و به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و سزا‌و له‌ناو بردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که (بڕیاری خوا وایه) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوه که به‌خشیبێتی به‌هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، چونکه به‌ڕاستیش خوای گه‌وره بیسه‌ری (گوفتاره‌کانه) زانایه به‌کرداره‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمین(ره‌وشتی ئه‌مانه) هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه، که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستن (که خیانه‌تت لێ ناکه‌ن) که‌چی پاشان له هه‌موو جارێکدا هه‌ر په‌یمانه‌که‌یان ده‌شکاند و ئه‌وان له خوا ناترسن و پارێزکاری ناکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینجا هه‌رکاتێک ڕووبه‌ڕووی (خوانه‌ناسان) بویته‌وه له جه‌نگدا، ئه‌وه وایان لێ بکه ئه‌وانه‌ی له دوایانه‌وه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن په‌رش و بڵاو ببن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاریی وه‌ربگرن.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر بێگومان ترسایت له ده‌سته‌یه‌ک (که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستوون) په‌یمانه‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌تت لێ بکه‌ن ئه‌وه تۆیش له‌م کاته‌دا په‌یمانه‌که بده‌ره‌وه به‌روویاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ که) په‌یمانه‌که‌یان نرخی نه‌ماوه، چونکه به‌ڕاستی خوا که‌سانی په‌یمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبا ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون وا نه‌زانن که له ده‌ستمان ده‌رچوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه ناتوانن ده‌سه‌وسانمان بکه‌ن و له ده‌ستمان ده‌رناچن.
- بورهان محەمەد ئەمین(خوا فه‌رمان ده‌دات به‌کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌گه‌ر (دوژمنان) به‌لای ئاشتیدا دایانشکاند و حه‌زیان پێ‌کرد تۆش (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌یی خۆت ده‌ربڕه و پشت به‌خوا ببه‌سته چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه (له پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره).
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (به داخوازی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا به‌سه (که نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویته ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه) چونکه هه‌ر ئه‌و زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...
- بورهان محەمەد ئەمیندڵهکانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارایی زه‌وی هه‌یه، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایه تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایه به یه‌که‌وه، ئه‌وه نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانه په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی له نێوانیاندا به‌رپاکرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): ته‌نها خوا به‌سه بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی که کۆسپن له ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه ده‌کات).
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ده‌یزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، له‌به‌رئه‌وه): جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سداو ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زاردا، ئه‌ویش به‌ویست و یارمه‌تی خوا، خوایش یارو یاوه‌ری خۆڕاگرانه.
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوه پێش نه‌که‌وتایه (که مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێنه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌رتان گرت (له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه، به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه‌و تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که پێشوازیان له کۆچبه‌ران کرد‌و له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وه و پشتگیریان کردن، ئا ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کۆچیان نه‌کردووه، ئه‌وه بۆتان نیه پشتگیریان بکه‌ن له‌هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (که کۆچیان نه‌کردووه) داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که‌له نێوان ئێوه و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانه مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن و پشتیوانی له یه‌کتر ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئیماندار کۆمه‌ک به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و پشتی یه‌کتر نه‌گرن ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گه‌وره پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئیماندار پێش دێت).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردوه و تێکۆشاون له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ش جێگه‌ی کۆچبه‌رانیان کرده‌وه و (پێشوازیان کردن) و یارمه‌تیان دان، هه‌ر ئا ئه‌وانه بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ن، (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌پێزو پڕ به‌ره‌که‌ت و جوان و ڕازاوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یه‌که‌م و کۆچیان کرد‌و هه‌وڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش له ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه)، ئه‌وانه‌ش که (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ئیمانی) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به‌هه‌ندێکی تریانه‌وه له به‌رنامه‌ی خوادا (واته ئه‌وان شایسته‌ترن له میرات به‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه.