الفجر
الفجر
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به به‌ره‌به‌یان.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که ده شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه که کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن).
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به ئه‌و شتانه که جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که تاکن (یاخود سوێند به شه‌وه جووت و شه‌وه تاکه‌کان)
- بورهان محەمەد ئەمینبه هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته نییه بۆ که‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.
- بورهان محەمەد ئەمینکه ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد).
- بورهان محەمەد ئەمینله سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتدا‌و خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامده‌دا.
- بورهان محەمەد ئەمین(دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزا‌و خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت.
- بورهان محەمەد ئەمینجا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر ئه‌و شتانه، هیچی وا نیه، (نه‌به‌خشین مانی ڕێز و قه‌دره، نه‌لێگرتنه‌وه مانای بێ ڕێزی و بێ قه‌درییه، به‌ڵکو ئێوه (سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیر‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌تان) ڕێزی هه‌تیو ناگرن ونازی پێناده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهانی یه‌کتر ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک ببه‌خشن به‌هه‌ژار و نه‌داران.
- بورهان محەمەد ئەمینمیڕاتی ده‌خۆن و هه‌مووی ده‌ماشنه‌وه (حه‌ق خزمان و نه‌دارانی لێ ناده‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشده‌وێت (ره‌چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناکه‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، (هه‌ر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێك دێت که زه‌وی ورد و خاش ده‌کرێت و له‌ناکاو ده‌درێت به‌یه‌کدا.
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌کانیش پۆل پۆل (هاتنی په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت چۆنه).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و نیشان ده‌درێت، جا ئه‌و ڕۆژه (ئاده‌میزادی بێ باوه‌ڕ) ده‌زانێت چ په‌ندێکی به‌سه‌ر خۆی هێناوه، به‌ڵام تازه به‌خۆدا هاتنه‌وه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟!
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر ئه‌و ڕۆژه که‌س وه‌ک خوا به‌خشم و قین نیه له بێ باوه‌ڕان، له‌به‌رئه‌وه سزایه‌کیان ده‌دات که که‌س ناتوانێت سزای له‌و چه‌شنه بدات.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌سیش وه‌ک ئه‌و زاته (بێ باوه‌ڕان) نابه‌ستێته‌وه و به‌ندیان ناکات.
- بورهان محەمەد ئەمین(شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...).
- بورهان محەمەد ئەمینبگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه.
- بورهان محەمەد ئەمینده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه.