الشمس

الشمس

سوورەتی 91 · مەککی · 15 ئایەت · ڕیزی دابەزین: 26

نووسین
وەرگێڕانەکان

کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
  1. بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا).
  1. بورهان محەمەد ئەمینسوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت.
  1. بورهان محەمەد ئەمینسوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات.
  1. بورهان محەمەد ئەمینسوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت.
  1. بورهان محەمەد ئەمینسوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه‌.
  1. بورهان محەمەد ئەمینسوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه‌.
  1. بورهان محەمەد ئەمینسوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه‌.
  1. بورهان محەمەد ئەمینجا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه‌.
  1. بورهان محەمەد ئەمین(سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه‌.
  1. بورهان محەمەد ئەمینبێگومان نائومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.
  1. بورهان محەمەد ئەمینقه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه‌، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا.
  1. بورهان محەمەد ئەمینکاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که‌).
  1. بورهان محەمەد ئەمینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه‌، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه‌.
  1. بورهان محەمەد ئەمینکه‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه‌).
  1. بورهان محەمەد ئەمینله کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.