الضحى
الضحى
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به چێشته‌نگاو (کاتێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و کاتی جوڵه‌و چالاکیه).
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به شه‌و کاتێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت.
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.
- بورهان محەمەد ئەمینله ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه.