طه
طه
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
- بورهان محەمەد ئەمینئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه ئه‌و قورئانه‌مان دانه‌به‌زاندووه بۆ سه‌ر تۆ تاتووشی خه‌فه‌ت و غه‌م و په‌ژاره ببیت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له لێپرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت.
- بورهان محەمەد ئەمینقورئان، له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه به‌ش به‌ش دابه‌زیووه، که زه‌وی دروست کردووه و ئاسمانه بڵنده‌کانی به‌دی هێناوه.
- بورهان محەمەد ئەمینخوای میهره‌بان به‌سه‌ر ته‌ختی فه‌مانڕه‌وایه‌تی خۆیه‌وه وه‌ستاوه (عه‌رشی ئه‌و زاته له سه‌رو حه‌وت چین ئاسمانه‌وه‌یه و له‌وێوه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به دیهێنراوه‌کان ده‌کات، سه‌رنجی لاپه‌ڕه 249 ئایه‌تی ژماره /2 الرعد).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویداو هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه و هه‌رچی له ژێر خاکدایه (هه‌ر هه‌مووی) خوا خاوه‌نیانه.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا قسه بکه‌یت، ئه‌وه بێگومان ئه‌و زاته به‌نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت.
- بورهان محەمەد ئەمینالله زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، هه‌رچی ناوه پیرۆز‌و سیفاته جوانه‌کان هه‌یه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر، له شه‌وێکی ساردا، له بیابانی سینادا) به‌خێزانکه‌ی وت: ئێوه لێره بن، به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه، (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکا‌ت.
- بورهان محەمەد ئەمینجا کاتێک نزیکی ئاگره‌که بۆوه، بانگی لێ‌کرا: ئه‌ی مو‌سا..
- بورهان محەمەد ئەمیندڵنیابه من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه، چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت.
- بورهان محەمەد ئەمینمنیش هه‌ڵم بژاردوویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی هه‌ر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من، که‌واته هه‌ر من بپه‌ر‌سته و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده، تا هه‌میشه منت له یاد بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، نزیکه بیشارمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی مو‌سا): نه‌یه‌ڵیت ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون، (له‌و ڕاستیه) وێڵت بکه‌ن، چونکه ئه‌وسا تیاده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئینجا خوای گه‌وره پرسی) ئه‌ی مو‌سا: ئه‌ی ئه‌وه چیه، به‌ده‌ستی ڕاسته‌وه (گرتووته).
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: ئه‌وه گۆچانه‌که‌مه، خۆمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌م و (ده‌یماڵم به‌دره‌ختدا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم، چه‌ند مه‌به‌ستێکی تریشم تێیدا هه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا فه‌رمووی: ده فرێی بده ئه‌ی مو‌سا.
- بورهان محەمەد ئەمینجا هه‌ر که فرێی دا، یه‌کسه‌ر بوو به مارێکی زیندوو، به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا فه‌رمووی: بیگره و مه‌ترسه، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێده‌که‌ینه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینده‌ستیشت بخه‌ره ژێر باڵته‌وه، ئه‌و کاته به‌ڕه‌نگی سپی و دره‌وشاوه‌یی دێته ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبدار ببێت، ئه‌وه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی تره.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌یه) تا هه‌ندێک له موعجیزه گه‌وره‌کانی خۆمانت نیشان بده‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینده بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون چونکه بێگومان یاخی یه و له سنوور ده‌رچووه.
- بورهان محەمەد ئەمین(مو‌سا که‌وته نزا کردن) وتی: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینگرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه
- بورهان محەمەد ئەمینتا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینله که‌س و کاریشم هاوکار و یارمه‌تیده‌رێکم بۆ بڕیاربده.
- بورهان محەمەد ئەمین(حه‌ز ده‌که‌م) هاروونی برام بێت،
- بورهان محەمەد ئەمینخوایه پشتمی پێ به‌هێز بکه،
- بورهان محەمەد ئەمینبیکه هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له‌گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا).
- بورهان محەمەد ئەمینتا ته‌سبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکه‌ین،
- بورهان محەمەد ئەمینزۆر یادی تۆش بکه‌ین و ناوی تۆ به‌رین.
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه به‌ڕاستی تۆ هه‌میشه بینای به حاڵی ئێمه، به هه‌ڵس و که‌وتی ئێمه، به هه‌موو شتێکی ئێمه.
- بورهان محەمەد ئەمین(خوای گه‌وره‌ش) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا هه‌موو داخوازیه‌کانت به‌جێ یه و په‌سه‌نده و هه‌موویانت پێدرا.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان ئێمه جارێکی تریش منه‌تمان ناوه‌ته سه‌ر تۆ‌و لای ڕه‌حمه‌تمان لێکردوویته‌وه..
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک ئێمه ئه‌وه‌ی پێوست بوو به‌دایکت ڕابگه‌یه‌نرێت، پێمان گه‌یاند..
- بورهان محەمەد ئەمینکه بیخه‌ره ناو تابوتێکی تایبه‌ته‌وه، ئینجا بیخه‌ره ده‌ریاوه، با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات، تا سه‌ره‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه، خۆشه‌ویستیم ڕژاند به‌سه‌رتدا، تا له ژێر چاودێری مندا گه‌وره ببیت.
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌بیرت نه‌چێت) کاتێک خوشکه‌که‌ت ده‌ڕۆیشت و چاودێری تۆی ده‌کرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه، بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکا‌ت، ئه‌وسا تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه‌بوو که گه‌وره بوویت به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غه‌م و په‌ژاره، به جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا مایته‌وه، (به‌شوانکاری ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا له‌کاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا په‌یامی ئێمه وه‌ربگریت و ڕای بگه‌یه‌نیت)...
- بورهان محەمەد ئەمین(جا چاک بزانه) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا په‌یامی من ڕابگه‌یه‌نیت).
- بورهان محەمەد ئەمینده‌ی بڕۆ خۆت و براکه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانمدا، نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی په‌یامی مندا سستی و خاوی بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ردووکتان بچن بۆ لای فیرعه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ده‌رچووه و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه..
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ردووکتان به‌نه‌رمی و جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمه) له ده‌روونیدا جێ بگرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینموساو هاروون وتیان: په‌روه‌ردگارا؛ ئێمه به‌ڕاستی ده‌ترسین په‌لامارمان بدات و له‌ناومان به‌رێت (پێش ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌تی پێ ڕابگه‌یه‌نین)، یان زیاتر سه‌رکه‌شیی بکا‌ت.
- بورهان محەمەد ئەمینخوای گه‌وره فه‌رمووی: مه‌ترسن من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، ده‌بیسم و ده‌بینم (نایه‌ڵم ده‌ستدرێژی بکاته سه‌رتان).
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمه هه‌ردووکامان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه ڕه‌وانه کراوین، (باوه‌ڕی پێ بهێنه) و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد بکه، با له گه‌ڵماندا بن، سزا‌و ئازاریان مه‌ده، به‌ڕاستی ئێمه، هاورێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی تایبه‌تی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕه‌وانه‌کراوین، سڵاویش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بێت که شوێنی هیدایه‌ت و ڕێبازی ڕاسته‌قینه که‌وتوون.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه ئاگادارکراوین، که سزا‌و ئازار‌و به‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که ڕاستیه‌کان به درۆ ده‌زانن و پشتی تێ ده‌که‌ن لێی یاخی ده‌بن.
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون به فیزه‌وه وتی: باسه ئه‌ی مو‌سا په‌روه‌ردگاری ئێوه کێیه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: په‌روه‌ردگارمان ئه‌و زاته‌یه که هه‌موو شتێکی به‌تایبه‌تی و ڕێک‌و پێکی دروست کردووه، پاشان ڕێنموویی کردووه، تا به‌چاکی ده‌وری خۆی ببینێت و (له خزمه‌تی ئاده‌میزادا بێت).
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون وتی: ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که له‌وه‌و پێش تیاچوون، چیان لێهات و سه‌ره‌نجامیان چۆنه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: زانیاری ئه‌وانه، لای په‌روه‌ردگارمه‌و له دۆسیه‌کانی (لوح المحفوظ) دا پارێزراوه، په‌روه‌ردگاری من، هیچی لێ ون نابێت، هیچ شتێکیش فه‌رامۆش ناکات.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ی که زه‌وی بۆ ئێوه بار هێناوه، وه‌کو لانکه و بێشکه (له‌سه‌ری ده‌حه‌وێنه‌وه)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها ڕێگه‌ی (زه‌مینی و ئاسمانی و هه‌وایی) تیادا بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له ئاسمانیشه‌وه باران داده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چانده‌ها جووت ڕووه‌کی پێ ڕواندووه.
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکینه بخۆن (له‌و به‌رهه‌م و به‌ره‌که‌ته)، ماڵاته‌کانیشتان بله‌وه‌ڕێنن، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌ونیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئێوه‌مان هه‌ر له‌م زه‌ویه دروست کردووه، (دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌تانخه‌ینه‌وه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره له‌و زه‌ویه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته‌ی که شایسته‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خوا به‌ڕاستی هه‌رچی به‌ڵگه و موعجیزه هه‌بوو نیشانی فیرعه‌ونماندا که‌چی هه‌ر هه‌مووی به‌درۆزانی و ئاماده نه‌بوو باوه‌ڕ بهێنێت، به‌ڵکو هه‌ر سه‌ری باداو یاخی بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون (به ناڕه‌زاییه‌وه) وتی: ئه‌ی مو‌سا هاتووی بۆ لامان، تا له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان به ده‌رکردنمان بده‌یت و ئاواره‌مان بکه‌یت، به‌هۆی جادووگه‌ریه‌که‌ته‌وه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته سوێند بێت ئێمه‌ش جادوویه‌کت بۆ ده‌هێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمه‌و بۆ خۆت دابنێ، نه ئێمه سه‌رپێچی لێ بکه‌ین نه تۆش، تا له یه‌ک شوێن و کاتدا ده‌ستبه‌کار ببین له شوێنێکی ڕێک و پێکدا.
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنه‌وه بێت له‌کاتی چێشته‌نگاودا خه‌ڵکی کۆبکرێته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون ئه‌و دانیشتنه‌ی به‌جێ هێشت و هه‌رچی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌بوو خستیه‌کارو پاشان (له کاتی دیاری کراودا) هات (به له‌خۆبایی بوونه‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینموسا به جادووگه‌رانی وت: هاوار له ئێوه، نه‌که‌ن درۆ به ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن، باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران نه‌که‌ن) چونکه ئه‌و زاته به‌توانایه به‌به‌ڵایه‌ک هه‌مووتان له‌ناو ببات و بتانفه‌وتێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه‌ی که‌شتی ناڕه‌وای هه‌ڵبه‌ستووه و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆی کردووه نا‌ئومێد و بێ هیواو ڕه‌نجه‌ڕۆ بووه.
- بورهان محەمەد ئەمین(گوفتاری مو‌سا کاری تێکردن) که‌وتنه باس و خواس له نێوان خۆیاندا و به‌نهێنی چپ و هوڕیان ده‌ست پێ کرد.
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌ندێک له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان به (جادووگه‌ران) به‌ڕاستی ئه‌م دوانه، دوو جادووگه‌رن و ده‌یانه‌وێت، له وڵات و نیشتمانی خۆتان ده‌رتانپه‌ڕێنن به‌هۆی جادووه‌که‌یانه‌وه و ئه‌م ڕێگه‌و به‌رنامه گرنگ و به‌رزه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رن...
- بورهان محەمەد ئەمینجا هه‌رچی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و جادوویه‌کتان هه‌یه بیخه‌نه‌کارو یه‌ک پارچه و یه‌ک ده‌ست، ده‌ستبه‌کار بن، بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یباته‌وه سه‌رفرازو سه‌رکه‌توو به‌هره‌مه‌نده!!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی مو‌سا؛ یان تۆ ده‌ستبه‌کاربه و (دار عه‌سای خۆت) فڕێ بده، یان ئێمه سه‌ره‌تا ده‌ست پی ده‌که‌ین و فڕێی ده‌ده‌ین؟
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: نه‌خێر؛ ئێوه له پێشدا ده‌ست پێ بکه‌ن، جا هه‌ر ده‌ستیان پێ‌کرد په‌ت و گوریس و دار‌و چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه، بێگومان وه‌ک مار به‌خێرایی ده‌ڕوات.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا مو‌سا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده، هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات، چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکا‌ت سه‌رکه‌توو نابێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و مو‌سا.
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه هه‌ر ئاوا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م و ڕازی بم؟ به‌ڕاستی دیاره مو‌سا گه‌وره و مامۆستاتانه و هه‌ر ئه‌و فێری جادووگه‌ری کردوون، شه‌رت بێت ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌ڵتانواسم به‌قه‌دی دارخورمادا ئه‌وسا چاک ده‌زانن که کاممان (من، یان خوای مو‌سا) سزامان توند‌و تیژ‌و به‌رده‌وامه!
- بورهان محەمەد ئەمین(جادووگه‌رانی تاوێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه) وتیان: هه‌رگیز تازه باوی تۆ ناده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه و نیشانانه‌دا که بۆمان هه‌تووه سوێند به‌و که‌سه‌ی که دروستی کردووین، چیت له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده و درێغی مه‌که، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر ده‌توانیت ژیانی ئه‌م دنیایه‌مان لێ زه‌وت بکه‌یت.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئیتر به‌ڕاستی باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگارمان، تا له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت و له‌و جادووگه‌ریه‌ش که به زۆر پێت کردین، هه‌میشه خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س چاکتره و له هه‌موو که‌س پایه‌دارترو به‌رده‌وامتره.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی، که ئه‌وه‌ی به تاوان و گوناهه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری، بێگومان ئه‌وه دۆزه‌خ بۆی ئاماده‌یه که نه‌ده‌مرێت تیایدا (تا له سزا ڕزگاری ببێت) نه ده‌ژی (به ئارامی و ئاسووده‌یی).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و که‌سه‌ش به ئیمانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای و به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کانی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه بۆ ئه‌وانه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵند ئاماده‌یه...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌هه‌شتی -عه‌ده‌نه- که باخه‌که‌نی چڕ‌و پڕه ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاورێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش پاداشتی که‌سێکه دڵ و ده‌روون و ڕه‌وشتی خۆی خاوێن کردبێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵیک) سوێند به خوا به‌ڕاستی نیگامان بۆ مو‌سا کرد که شه‌وڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه و له‌کاتێکدا ترسی ئه‌وه‌ت نی یه که پێت بگه‌ن و خه‌می نوقم بوون تیاچوونیشت نی یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا فیرعه‌ون به سه‌ربازانیه‌وه شوێنیان که‌وتن، کوتوپڕ له‌ناو ئاوه‌که‌دا شه‌پۆلی ده‌ریا دای به‌سه‌ریانداو هه‌موویانی داپۆشی به‌چ داپۆشینێک!
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ونیش قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی گومرا کرد‌و ڕێنموویی نه‌کردن.
- بورهان محەمەد ئەمین(پاشان خوا؛ ڕوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له ده‌ست دوژمنه‌که‌تان ڕزگار کرد‌و به‌ڵێنیشمان دانێ که لای ڕاستی کێوی طوردا (په‌یمانتان لێ وه‌ربگرین)، گه‌زۆ و شه‌لاقه‌شمان بۆ دابین کردن.
- بورهان محەمەد ئەمینبخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه پاک و چاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون و زیادڕه‌وی و گوناهکاری و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێدا مه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من داتاننه‌گرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من دایبگرێت، ئه‌وه ئیتر که‌وتووه و تیاچووه.
- بورهان محەمەد ئەمیندڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێ‌خۆش بووم له که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه.
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌وه‌ودوا مو‌سا خۆی گه‌یانده کێوی طور، خوای گه‌وره لێی پرسی:) ئه‌ی مو‌سا بۆچی تۆ په‌له‌ت کرد‌و قه‌ومه‌که‌ت به‌جێ هێشت.
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی من ده‌ڕۆن، (به‌ڵام من ئاره‌زوومه‌ندی گفتوگۆت بووم) بۆیه به‌په‌له هاتم تا تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم ڕازی بیت (فه‌رمانه پیرۆزه‌کانت وه‌ربگرم).
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌روه‌رردگار فه‌رمووی: بێگومان ئێمه قه‌ومه‌که‌تمان له دوای هاتنی تۆ تاقیکرده‌وه (که‌چی سه‌رکه‌توو نه‌بوون، باوه‌ڕ دامه‌زراو نه‌بوون) کابرای سامیری گومڕای کردن.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی، به‌تووڕه‌یی و داخ و خه‌فه‌تێکی زۆره‌وه، وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌که‌م، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنی چاکی نه‌دابوونێ (که سه‌رفرازتان بکا‌ت له دنیا‌و قیامه‌تدا) ئایا ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه زۆری پێچووه؟ یاخود ویستتان خه‌شم و قین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه دابارێت به‌سه‌رتاندا، بۆیه ئیتر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابووتان به من نه‌تان برده‌سه‌ر (که پابه‌ندی یه‌کخواناسی بن؟!).
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه سه‌رپێچی کردنمان له به‌ڵێنه‌که‌ی تۆ به‌ئاره‌زووی خۆمان نه‌بووه، حه‌زمان له سه‌رپێچی نه‌کردووه، به‌ڵام ئێمه زێر‌و زیوێکی زۆری - قبطی- یه‌کان درابوو به‌سه‌رماندا، جا ئیتر فرێمانداو سامیریش به‌و شێوه‌یه فرێیدا..
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌و زێر‌و زیوه په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕه‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێ دینه‌کان بێ شه‌رمانه) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه و خوای موسایه، ئه‌و له بیری چووه و (به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئایا ئه‌و نه‌فا‌مانه نازانن ئه‌و گوێره‌که‌یه وه‌ڵامی هیچ قسه‌یه‌کیان ناداته‌وه؛ هیچ زه‌ره‌ر، یان قازانجێکی بۆتان نیه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئه‌ی قه‌ومی من؛ ئێوه به‌م گوێره‌که زێرینه تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوون و تیایدا ده‌رنه‌چوون، دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌چی وتیان: هه‌رگیز وازی لێ ناهێنین و به‌ده‌وریدا دێین و ده‌یپه‌رستین هه‌تا مو‌سا خۆی ده‌گه‌رێته‌وه!!
- بورهان محەمەد ئەمین(مو‌سا، که گه‌ڕایه‌وه به توڕه‌ییه‌وه) وتی: ئه‌ی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ ده‌نگ بیت) و هیچ نه‌که‌یت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟
- بورهان محەمەد ئەمینچی وای لێ کردیت په‌یڕه‌وی من نه‌که‌یت؟! ئایا له فه‌رمانی من یاخی بوویت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینهاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مه‌گره و قژم ڕامه‌کێشه، (من بۆیه زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و گوێت به‌قسه‌ی من نه‌دا.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئنجا مو‌سا ڕووی کرده کابرای سامیری) وتی: ئه‌ی سامیری، ئه‌وکاره خه‌ته‌رناکه چی یه که ئه‌نجامت داوه؟ (ئه‌م پیلان و ته‌ڵه‌که و فێله چی یه دروستت کردووه)؟!
- بورهان محەمەد ئەمینسامیری وتی: ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وان نه‌یانبینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت و فڕێمدایه ناو په‌یکه‌ره‌که‌وه، به‌و شێوه‌یه نه‌فسی به‌دکردارم ئه‌و کاره‌ی پێکردم (یاخود ده‌گونجێت سامیری درۆ بکا‌ت، تا خۆی له خه‌شمی حه‌زره‌تی مو‌سا ڕزگار بکا‌ت و جادوویه‌کی ئه‌نجام دابێت).
- بورهان محەمەد ئەمین(مو‌سا به سامیری) وت: ده‌بڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هه‌ر که‌سێک نزیکت که‌وته‌وه ده‌بێت) بڵێیت: به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن نی یه (دیاره که ده‌ست هه‌رکه‌سی به‌ربکه‌وتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووه)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوه، که هه‌رگیز نا‌توانیت لێی ده‌رباز ببیت، سه‌رنجی خواکه‌شت بده که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕایته‌وه و ده‌تپه‌رست، ده‌بێت بیسوتێنین و هه‌لا هه‌لای بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو ده‌ریاوه.
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکینه: ئێوه دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان ته‌نها زاتی (الله) یه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، زانیاری و زانستی ئه‌و زاته هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): ئێمه بێگومان ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ندێک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی ڕابروود بۆت ده‌گێرینه‌وه، دڵنیابه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه قورئانمان پێ به‌خشیوویت که یاداوه‌ری بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌ی پشتی تێ کردبێت، ئه‌وه بێگومان له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵیک گوناهـ هه‌ڵده‌گرێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌ناو سزادا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و کۆڵه قورسه‌ی که له قیامه‌تدا به‌کۆڵیانه‌وه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێک دێت فوو ده‌کرێت به - صور- دا، ئه‌و ڕۆژه تاوانباران چاویان کوێره‌و شین هه‌ڵگه‌ڕاوه (دیمه‌نێکی ناشرین و سامناکیان هه‌یه).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌چپه‌و سرته به‌یه‌ک ده‌ڵێن: ته‌نها ده شه‌و نه‌بێت؛ (له دنیادا یان له جیهانی به‌رزه‌خدا) هیچی تریان پێچووه.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه چاک ده‌زانین سه‌ره‌نجام چی ده‌ڵێن چونکه ژیرترین و وریاترینیان ده‌ڵێت: ته‌نها ڕۆژێک نه‌بێت هیچی ترتان پێ نه‌چووه!!
- بورهان محەمەد ئەمینپرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێوه‌کان (که له به‌رپا بوونی قیامه‌تدا چیان به‌سه‌ر دێت)، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆ پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم هه‌ڵی ده‌ته‌کێنێت و ورد‌و خاشی ده‌کات...
- بورهان محەمەد ئەمینجا په‌رش و بڵاوی ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته زه‌ویه‌کی پان و ته‌خت و به‌رین وازی لێ ده‌هێنێت و به‌جێ ده‌هێڵێت.
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ خوارو خێچی و به‌رزی و نزمیه‌ک له‌سه‌ر ڕووکار‌ی نا‌بینیت.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵکی شوێنی جاڕده‌ری کۆکردنه‌وه ده‌که‌ون، هیچ سه‌رپێچی و لاریه‌ک ناکرێت، هه‌موو ده‌نگه‌کان له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان نزمن و به‌هێواشی ده‌دوێن، ته‌نها چپه و سرته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نابیستیت.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و ڕۆژه‌دا تکاو شه‌فاعه‌ت وه‌رناگیرێت و بێ سووده، مه‌گه‌ر له که‌سێک خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و ڕازی بێت به‌وه‌ی قسه‌ی بۆ بکرێت و قسه‌ی لێ وه‌ربگرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا به هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت (که له قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه‌و به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که له دنیادا) ئه‌نجامیان داوه و ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاری بێ سنووری ئه‌و زاته ببه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی ڕووخساره‌کانه (له ڕۆژو قیامه‌تدا) ملکه‌ج و فه‌رمانبه‌ردارن، بۆ ئه‌و زاته‌ی که‌هه‌میشه زیندووه و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری هه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌می کردووه، ڕه‌نج به‌خه‌سارو نائومێد‌و بێ هیوایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌ش که کار‌و کردوه‌وه چاکه‌کان ئانجام ده‌دات و له‌کاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئه‌وه ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی سته‌می لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئانێکی عه‌ره‌بی و پاراو و ڕه‌وانمان دابه‌زاندووه و جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌شمان تیادا باس کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا بترسن و یاخود ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یاداوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت.
- بورهان محەمەد ئەمینخوای گه‌وره زۆر پایه به‌رزو بڵنده و پاشای به حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نه‌که‌یت له خوێندنی قورئاندا په‌له بکه‌یت: له پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی و نیگای ئه‌و قورئانه ته‌واو ببێت بۆ لای تۆ (چونکه ئێمه نایه‌ڵین فه‌رامۆشی بکه‌یت) نزا بکه و بشڵێ: په‌روه‌ردگارا، به‌رده‌وام زانست و زانیاری زۆرتر‌و زیاترم پێ ببه‌خشه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێشتر په‌یمانمان له ئاده‌م وه‌رگرت (که نزیکی دره‌ختی قه‌ده‌غه کراو نه‌که‌وێت) که‌چی بیری چوو، به مه‌رجێک نه‌مانبینی پێشتر بڕیاری کردنی ئه‌و سه‌رپێچییه بدات.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رده‌مێک به‌فریشته‌کانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد، جگه له ئیبلیس که سه‌رسه‌خت و یاخی بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م، به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته، وریابن له به‌هه‌شت به‌ده‌رکردنتان نه‌دات، به هۆیه‌وه تووشی ناخۆشی و نه‌گبه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری ببن.
- بورهان محەمەد ئەمیندڵنیاشبه تۆ له به‌هه‌شتدا نه‌برسیت ده‌بێت نه‌رووت و ڕه‌جاڵ ده‌بیت و...
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌تینووشت ده‌بێت و نه‌گه‌رماش زۆرت بۆ ده‌هێنێت.
- بورهان محەمەد ئەمینجا شه‌یتان گومانی خسته دڵیه‌وه و پێی وت: ئه‌ی ئاده‌م پێت بڵێم و نیشانت بده‌م دره‌ختی نه‌مری و موڵک و داراییه‌ک که به‌سه‌رناچێت کامه‌یه؟!!
- بورهان محەمەد ئەمین(شه‌یتان هه‌ر کۆڵی نه‌دا تا فریوی دان) هه‌ردووکیان له به‌روبوومی دره‌خته‌که‌یان خوارد (ئیتر جل و به‌رگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عه‌یب و عاریان ده‌رکه‌وت، به‌په‌له هه‌وڵیاندا به‌گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت (خۆیان داپۆشن) ئابه‌و شێوه‌یه ئاده‌م یاخی بوو له په‌روه‌ردگاری و فریوی خوارد‌و ڕێگای لێ تێکچوو، پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژارد و (کردی به پێغه‌مبه‌ر) ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵیبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رێتی و له‌خۆی نزیک خسته‌وه‌و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رگرت و شاره‌زا و ڕێنمایی کرد، بۆ پارانه‌وه‌و داوا کردنی لێخۆشبوو‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمانیدا) وتی: ئیتر هه‌ردووکتان له به‌هه‌شت دابه‌زن به‌گشتی، هه‌ندێکتان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێکتان، جا ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌که‌م بکه‌وێت، نه‌گومڕا ده‌بێت، نه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته ڕێی.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌یش ڕوو وه‌ربگێرێت له به‌رنامه و یادی من پشتی تێ بکا‌ت، بێگومان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌کوێری حه‌شری ده‌که‌ین..
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و جۆره که‌سه ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ به‌کوێری حه‌شرت کردم خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم.
- بورهان محەمەد ئەمین(له وه‌ڵامدا خوا) ده‌فه‌رموێت: تۆ ئا به‌و شێوه‌یه بوویت (کوێت بوویت له ئاستی) ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌دا کاتێک پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرا، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا مامه‌ڵه‌ی که‌سێکی له‌بیر کراوت له‌گاڵدا ده‌که‌ین (له سزا‌و ئازاردا ده‌هێڵرێیته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینئا به‌و شێوه‌یه، تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه له‌و که‌سه‌ی که له سنوور ده‌ترازێت و باوه‌ڕ به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامه‌ت زۆر سه‌خت تر‌و به‌رده‌وامتره (له سزای دنیا).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه، به‌ناو شوێنه‌وارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیر‌و هۆشمه‌نده‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێش نه‌که‌وتایه‌و مۆڵه‌تی دیاریکراویش نه‌بوایه، ئه‌وه له‌ناو بردنی خوانه‌ناسان شتێکی ئه‌نجامدار ده‌بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵهاتنی خۆر‌و پێش ئاوابوونی، له هه‌ندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌ماند ببیت.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی ئیماندار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی که هه‌ندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه، که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دنیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیانبکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وامتره.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕۆحه) و به‌رده‌وام و کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگربه له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و دینداریه.
- بورهان محەمەد ئەمین(کافره‌کانی مه‌ککه) وتیان: باشه، ئه‌وه بۆ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه مه‌عجیزه‌یه‌کی بۆ ئێمه نه‌هێناو (نیشانی نه‌داین)، مه‌گه‌ر باسی (ئه‌و مه‌عجیزانه) له کتێبه پێشووه‌کاندا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه؟ (کاتی خۆی نیشانی قه‌ومه پێشووه‌کانمان داوه به‌ڵام خۆ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، بۆ ئامانیشی پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ نا‌هێنن).
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا، بۆچی پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هه‌موولایه‌ک چاوه‌ڕوانن، ده ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بن له ئاینده‌دا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر.