الأنبياء
الأنبياء
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینموحاسه‌به‌و لێ پرسینه‌وه‌ی خه‌ڵکی نزیک بۆته‌وه، له کاتێکدا (زۆربه‌ی) ئه‌وان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان له ئاینی خوا کردووه و ڕوو وه‌ر‌گێرن (له‌به‌رنامه‌که‌ی).
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ یاداوه‌ریه‌کی تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌نه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستی نه‌بوو بن و له‌وکاته‌دا یاری و گه‌مه‌ی پێنه‌که‌ن...
- بورهان محەمەد ئەمیندڵه‌کانیان بێ ئاگا‌و سه‌رگه‌ردانه، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد، قسه‌کانیان شارده‌وه (به‌نهێنی ده‌یانوت) ئایا ئه‌مه تانها به‌شه‌رێک نیه وه‌ک ئێوه؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌ریه‌وه ده‌چن؟! له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌یبینن!!
- بورهان محەمەد ئەمین(خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارم ئاگاداری هه‌موو قسه و گوفتارێکه له ئاسمان و زه‌ویدا و ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو (شتی تریشیان) ده‌وت: (وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوایه ئه‌م قورئانه): خه‌وو خه‌یاڵی بێ سه‌ر و بنه، یاخود خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سێکی شاعیره، ده‌با به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌ک بهێنێت وه‌ک پێغه‌مبه‌رانی پێشوو!!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و شار‌و شارۆچکه و دێهاتانه‌ی پێش ئه‌مان (که داوای موعجیزه‌یان کردووه و دوایی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) له ناومان بردوون، ئایا ئه‌مان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟! (ئایا ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌هێنن)؟
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه پێش تۆ که‌سانی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، جگه له پیاوانێک (که هه‌ڵمانبژاردوون)، وه‌حی و نیگایان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین، ده‌بپرسن له خاوه‌نی کتێبه‌کانی پێشوو ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نازانن.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه وه نه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان له په‌یکه‌ر و لاشه‌یه‌ک دروست کردبێت که خواردن نه‌خۆن و ژیانی هه‌میشه‌یی‌شمان پێ نه‌به‌خشیوون.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا به‌ڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونه‌ته سه‌ر، جا ڕزگارمان کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌مانه‌وێت و (باوه‌ڕیان هێناوه) سه‌رکه‌ش و له‌سنور ده‌رچووه‌کانیشمان له‌ناوبردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕه‌وانه کردووه بۆتان که یاداوه‌ریه و سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه بیر‌و هۆشتان ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟
- بورهان محەمەد ئەمینچه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه‌مان کاول کرد که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکار بوون و به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا کاتێک ئه‌و خوا نه‌ناسانه هه‌ستیان کردووه که تۆڵه و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و نزیکه یه‌خه‌یان بگرێت، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ڕایان کردووه لێی و سه‌ریان لێشێواوه.
- بورهان محەمەد ئەمین)ئه‌وسا به گاڵته پێکردنه‌وه پێیان وتراوه) ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕابواردنه و بۆ ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوه‌ڕێتان بکات!!
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وسا به ده‌م ڕاکردنه‌وه) ده‌یانوت: هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین.
- بورهان محەمەد ئەمینجا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه، هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئاسمان و زه‌وی، هه‌رچیش له نێوانیاندایه به گاڵته (بێ مه‌به‌ست) دروستمان نه‌کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر بمانویستایه یاری و گه‌مه‌یه‌ک بسازێنین، له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ده‌مانسازاند، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت کاری وا بکه‌ین...
- بورهان محەمەد ئەمین(جا ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه) به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیداو ده‌ست به‌جێ داغانی ده‌که‌ین، هاوارو واوه‌یلا له ئێوه، بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و له خزمه‌تی ئه‌ودان، بێگومان ئه‌و فریشتانه‌ی که له خزمه‌تیدان، خۆیان به‌گه‌وره نازانن له په‌رستنیدا و هه‌رگیز ماندوو بێ تاقه‌ت و بێزار نابن له ستایشی ئه‌و زاته.
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌رده‌وام) به‌شه‌و و به ڕۆژ ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و له‌کاتێکدا ساردبوونه‌وه‌ش ڕوویان تێناکات.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا خه‌ڵکی ناله‌بار په‌رستراوی ساخته‌یان بڕیارداوه له‌زه‌ویدا و ئه‌و په‌رستراوانه ده‌توانن ژیان ببه‌خشن؟
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر له هه‌ردووکیاندا (له ئاسمان و زه‌ویدا) چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بوایه غه‌یری (الله)، ئه‌وه کاول و وێران ده‌بوون و تێک ده‌چوون به‌سه‌ر یه‌کدا، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا که په‌روه‌ردگاری عه‌رشه، له‌و باس و خواسانه‌دا (که خوانه‌ناسان) ده‌یڵێن (هاوه‌ڵ بۆ ئه‌و زاته بڕیار ده‌ده‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینپرسیار ناکرێت له‌وه‌ی که خوا ده‌یکات، له کاتێکدا ئه‌وان پرسیاریان لێ ده‌کرێت و موحاسه‌به ده‌کرێن.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه خوایه‌کی تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه؟! (یاخود خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و گێلن؟!) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان، من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.
- بورهان محەمەد ئەمینخوانه‌ناسان ده‌یانوت: خوای میهره‌بان کوڕی بۆ خۆی بڕیارداوه (فریشته‌کان ڕۆڵه‌ی ئه‌ون)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌نده‌ی ڕێزداری ئه‌ون.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له‌قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه و فه‌رمانی ئه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر خوا ده‌زانێت ئه خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجامداوه و له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا و قیامه‌ت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئه‌و زاته چوونیه‌که)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بێت خوا پێی ڕازییه و ئه‌و فریشتانه له ترسی ئه‌و زاته نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له فریشته‌کان (له خۆی غه‌ڕڕا بێت) بڵێت: به‌ڕاستی منیش خوام بێجگه له‌و، ئه‌وه پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه به دۆزه‌خ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران و یاخیه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه)؟!
- بورهان محەمەد ئەمینله زه‌ویشدا که‌ژو کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێرێته‌وه، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو، که‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئاسمان.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه، خۆر مانگیش دروست کردووه، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه (زوه‌ی به ده‌وری خۆردا و مانگیش به‌ده‌وری زه‌ویدا).
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه پێش تۆ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌مریمان به هیچ که‌سێک نه‌به‌خشیووه، جا ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، (دوای مه‌رگی تۆ) ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر و نامرن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌موو که‌سێک ده‌بێت مردن بچێژێت و شه‌رابی مه‌رگ بنۆشێت، بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ و ناخۆشی و به‌ڵاو به‌خێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌هێنرێنه‌وه (تا پاداشتتان بده‌ینه‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون تۆ ده‌بینن، هیچ کارێکیان له ده‌ست نایه‌ت له‌گه‌ڵ تۆی بکه‌ن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی، (جا به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه بێ‌باوه‌ڕن به قورئانی خوای میهره‌بان.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌نده ئینسان به په‌له تاڵوکه‌یه. (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له‌و تاڵوکه دروستکراوه، له ئایینده من نیشانه‌ی و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م، جا په‌له‌م لێ مه‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینخوانه‌ناسان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه (که به‌ڕێوه‌یه و نزیکه و ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه)، کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسار‌و له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات، ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه، مۆڵه‌تیشیان نادرێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و به‌هۆی ئه‌وانه‌یانه‌وه گاڵته‌یان کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینپێیان بڵێ: کێ ده‌توانێت ئێوه بپارێزێت له شه‌وو ڕۆژدا له سزا‌و تۆڵه‌ی خوای میهره‌بان، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه هه‌میشه ڕوو وه‌رگێڕن له یادی په‌روه‌ردگاریان.
- بورهان محەمەد ئەمینیان ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه که ده‌توانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه؟! (ئه‌و کۆلکه خوایانه) نه ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان سه‌ربخه‌ن، نه په‌نا ده‌درێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و نه‌کۆمه‌کیان ده‌کرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه (به‌په‌له تۆڵه‌ناسێنین) به‌ڵکو ئه‌وانه خۆیان و باو‌و باپیرانیان له نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌ر کردووه، هه‌تا ته‌مانیان درێژ بۆته‌وه، جا ئایا ئه‌وانه نابینن و نازانن که به‌ڕاستی ئێمه ورده ورده دێین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ملاو لای وڵاتیاندا که‌م ده‌که‌ینه‌وه، (کاتێک ئوممه‌تی ئیسلام شایسته ده‌بێت، خوای باڵا ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌م ده‌کاته‌وه) جا ئایا ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و زاڵن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێ‌دار ده‌که‌مه‌وه، که‌سانێکیش هه‌ن که‌ڕن له ئاستی حه‌قدا و سه‌دای په‌یامی خوا نابیستن کاتێک بێ‌دار ده‌کرێنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر که‌مێک له هاڵاوی سزای په‌روه‌ردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئه‌وه خوانه‌ناسان به کوڵ ده‌ڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه، به ڕاستی ئێمه که‌سانێکی سته‌مکار بووین.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه پێوه‌ر و ته‌رازووه‌کانی دادپه‌روه‌ری له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نێین، جا هیچ که‌س به هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌می لێ ناکرێت، ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر بچووک و ورده، کارێکی چاک یان خراپی ئه‌نجام دابێت) ده‌یهێنینه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خوا بێگومان ئێمه به موسا‌و هاروون کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی که جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵه، هه‌روه‌ها ڕووناکی و یادخه‌ره‌وه‌شه بۆ پارێزکاران...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ن له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا که که‌س دیار نیه و په‌روه‌ردگاریش لێیان پانهانه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه له قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه بیمیان هه‌یه (بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا دڵنیا و ئاسووده و دڵخۆشن).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌م قورئانه‌ش یادخه‌ره‌وه‌یه‌کی موباره‌ک و به‌فه‌ڕ و پیرۆزه دامان به‌زاندووه، جا ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ ده‌که‌ن و نایناسن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ژیری و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک به باوک و قه‌ومه‌که‌ی ده‌وت: ئه‌م بتانه چیه؟! ئێوه هه‌میشه به‌ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن!
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ڵامدا (ته‌نها به‌ڵگه‌یان ئه‌وه بوو، که) وتیان: ئێمه باو‌و باپیرانمان بینیووه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه.
- بورهان محەمەد ئەمینئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی ئێوه و باو‌و باپیرانی ئێوه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکه‌که وتیان: به‌ڕاست، تۆ حه‌قیقه‌تت بۆ ئێمه هێناوه یان گاڵته ده‌که‌یت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئیبراهیم وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌ڵکو ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و به‌دی هێناون و من له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه له‌شایه‌ت و ئاگاکانم.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد و وتی: به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ک ده‌کێشم و داوێک ده‌نێمه‌وه بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌جێتان هێشتن و پشتتان هه‌ڵکرد.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا هه‌موو ورد‌و خاش کرد جگه له گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبت په‌رستان (که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوخاش کراوه) وتیان: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کردووه به خواکانمان، به‌ڕاستی له سته‌مکارانه!!
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ندێکیان وتیان: بیستومانه لاوێک به خراپه باسیان ده‌کات پێی ده‌ڵێن ئیبراهیم.
- بورهان محەمەد ئەمینوتیان: که‌وابوو بیهێنن به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه) بائه‌وانیش ئاگاداربن و بیبینن.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی) وتیان باشه، ئه‌ی ئیبراهیم ئایا تۆ ئه‌مه‌ت کردووه به خواکانمان؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئیبراهیم وتی: (بۆچی له من ده‌پرسن، خۆ بته گه‌وره‌که ساغ و سه‌لیمه) نه‌خێر؛ هه‌ر کاری ئه‌و بته زله‌یه، ده لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه ده‌که‌ن و تێ ده‌گه‌ن!!
- بورهان محەمەد ئەمین(که‌میک داچڵه‌کان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایه‌وه، سه‌ره‌نجام وتیان به خۆیان: به‌ڕاستی ئێوه هه‌میشه سته‌مکارن (ئیبراهیم ڕاست ده‌کات، ئه‌مانه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن جۆن ده‌توانن به‌رگری له ئێمه بکه‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان به‌سه‌رشۆڕی پاشگه‌زکرانه‌وه بۆ بیر‌و باوه‌ڕه کۆنه‌که‌یان وتیان: بێگومان تۆ زانیووته که ئه‌وانه قسه ناکه‌ن و تێ ناگه‌ن!! (زۆرزان و کاربه‌ده‌ستانیان چه‌واشه‌یان کردوونه).
- بورهان محەمەد ئەمینئیبراهیم وتی: باشه، ئاخر، چۆن شتێک ده‌په‌رستن له جیاتی خوا که ناتوانێت هیچ جۆره قازانج یان زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت، (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆشیان بکه‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینئۆن له ده‌ستان و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، جا ئایا ئه‌وه تێناگه‌ن و بیر‌و هۆشتان ناخه‌نه‌کار؟!
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکرد و) وتمان: ئه‌ی ئاگر سارد‌و سه‌لامه‌ت له‌سه‌ر ئیبراهیم (هه‌رچه‌نده ئاگر سوتێنه‌ره باڵام به فه‌رمانی خوا توانای سووتاندنی نه‌ماو ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌سه‌لامه‌تی نه‌دایه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که‌دا سه‌رمای ده‌بوو).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمه‌ش ئه‌وانمان به ڕه‌نجه‌ڕۆترین که‌س گێڕا.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئه‌ویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ئێمه ئیسحاقمان به‌خشی به ئیبراهیم و یه‌عقوبیش به‌نه‌وه‌ی (وه‌ک زیاده ڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هه‌ر یه‌ک له‌وانمان کرد به پیاوچاک و خواناس.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌موو ئه‌وانیشمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه ڕێنموویی خه‌ڵکیان ده‌کردو نیگامان بۆ کردن به ئه‌نجامدانی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان و ڕاگرتنی نوێژ و زه‌کات دان، (به‌ڕاستی) ئه‌وان هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینبه لوط پێغه‌مبه‌ریش حیکمه‌ت و دانایی و زانیاریمان به‌خشی و ڕزگارمان کرد له‌و شاره‌ی کرده‌وه پیسه‌کانیان تێدا ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بار و خراپ و به‌دخوو تاوانکار بوون...
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئه‌ومان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی به‌نده چاک و باشه‌کاندایه.
- بورهان محەمەد ئەمینیادی نوح پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ هێناین له‌مه‌و پێش، جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد‌و خۆی ه خێزانه‌که‌یمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رکه‌وتنیشمان پێبه‌خشی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌وم و هۆزه‌ی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆ ده‌زانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانیش قه‌ومێکی ناله‌بارو خراپ بوون، به گشتی نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کردن.
- بورهان محەمەد ئەمینیادی داودو سله‌یمانیش بکه‌ره‌وه کاتێک بڕیاردرا ده‌رباره‌ی ئه‌و کێلگه کشتوکاڵیه، کاتێک که مه‌ڕو ماڵاتی خه‌ڵکی تیایدا بڵاو بوونه‌وه به‌شه‌و و زیانیان به کێلگه‌که گه‌یاند، ئێمه‌یش شایه‌ت بووین له‌سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و بڕیاره‌ی ئه‌وان. (له‌سه‌رده‌می حوکمی حه‌زره‌تی داوددا ڕانه‌مه‌ڕێک زه‌وی و زاری کابرایه‌کی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گه‌یانده داود، ئه‌ویش بڕیاریدا که هه‌موو ڕانه مه‌ڕه‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که، به‌ڵام حه‌زره‌تی سوله‌یمانی کوڕی ڕایه‌کی په‌سه‌ندتری هه‌بوو وتی: با به‌روبومی ماڵاته‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که تا زیانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌مان له سوله‌یمان گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌که (له‌م باوک و کوڕه) به‌هره‌وه‌رمان کردبوو له حیکمه‌ت و دانایی وعیلم و زانستی، هه‌روه‌ها باڵنده‌و چیاکانیشمان له‌گه‌ڵ داودا ملکه‌چ وفه‌رمانبه‌ردار کردبوو، هه‌مووان پێکه‌وه ته‌سبیحات و ستایشی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا له توند‌و تیژی کاتی شه‌ڕ بتانپارێزێت، ئایا (له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ سوله‌یمانیش بایه‌کی به‌هێزو تیژمان ڕه‌خساند که به‌رمانی ئه‌و، جاروبار هاتووچۆی ده‌کرد بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوو و ئێمه به‌هه‌موو شتێک زانا‌و شاره‌زاین.
- بورهان محەمەد ئەمینله په‌ریه‌کانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕام هێنابوو که بچنه ناو بنی ده‌ریاوه (تا گه‌وهه‌ر و مرواری و شتی به نرخی بۆ ده‌ربهێنن) و جگه له‌وه کاری تریشیان ده‌کرد (وه‌کو دروستکردنی کۆشک وته‌لارو په‌یکه‌رو... هتد) و ئێمه‌ش چاودێریمان ده‌کردن (تا کاره‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به‌خه‌ڵک نه‌گه‌یه‌نن).
- بورهان محەمەد ئەمینیادی - ئه‌یوب- یش بکه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد (دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ نه‌خۆش که‌وتبوو، جگه له‌وه پێشتریش ماڵ و سامان ومنداڵه‌کانی تیاچوو بوون) وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئازار‌و ناخۆشیم تووش بووه، تۆش له هه‌موو که‌س میهره‌بانترو له هه‌موو که‌س دلۆڤانتریت.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئێمه نزامان گیراکردو به‌هاواریه‌وه چووین وهه‌موو ناخۆشی و نه‌خۆشیه‌کمان له کۆڵ کرده‌وه، هه‌موو ماڵ و منداڵیمان پێبه‌خشیوه و ئه‌وه‌نده‌ی تریش له‌گه‌ڵیاندا (ده‌کرێت خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێته‌وه، یاخود نه‌وه‌ی نوێی پێبه‌خشیبێت)، ئه‌وه ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له لایه‌ن ئێمه‌وه، یادا‌وه‌ریشه بۆ به‌نده خواپه‌رسته‌کان (که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش تووشی به‌ڵاو ناخۆشی بوون وه‌ک ئه‌م، له‌وه‌ودوا نزایان کرد، خوای میهره‌بان به هاناو هاواری ئه‌وانیشه‌وه ده‌چێت).
- بورهان محەمەد ئەمینیادی (اسماعیل و ادریس و ذوالکفل) یش بکه‌ره‌وه، هه‌ریه‌که له‌وان (له تاقیکردنه‌وه جۆراو جۆره‌کاندا سه‌رکه‌وتووبوون) له خۆگرو ئارامگران بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه هه‌موویانمان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه له چاک و پاکانن.
- بورهان محەمەد ئەمینیادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره) کاتێک به توڕه‌یی‌یه‌وه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن).
- بورهان محەمەد ئەمینیادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کرد‌و (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه چالاک و گورج‌و گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسانو ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه.
- بورهان محەمەد ئەمینیادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکینه! به‌ڕاستی ئه‌م ئایینه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هێناویانه ئایینه‌که‌ی ئێوه‌یه، که یه‌ک ئایینه و منیش په‌روه‌ردگارتانم، ته‌نها من بپه‌رستن
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕێبازی یه‌کتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) به‌ش به‌شیان کرد له نێوانی خۆیاندا. جۆره‌ها ده‌سته‌و گرۆ دروست بوو، به مه‌رجێک هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه (له‌ده‌ستمان ده‌رناچن).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕداره، جا ئه‌وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی پشتگوێ نا‌خرێت و به‌زایه ناچێت به‌ڕاستی ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینجارێکی تر حه‌رامه و ئه‌سته‌مه له دانیشتوانی هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه، بێگومان ناگه‌ڕێنه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتای دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر به‌ڵێنی ڕاستی نزیک ده‌بێته‌وه و ده‌ست پێ ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت چاوی ئه‌وانه‌ی بێ‌باوه‌ڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت، (بێ په‌روا ده‌ڵێن) هاوار بۆ ئێمه، چاک غافڵ بووین له‌م ڕۆژه، له‌م سه‌ره‌نجامه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه! به‌ڵکو ئێمه هه‌ر سته‌مکاربووین.
- بورهان محەمەد ئەمین(پاشان پێیان ده‌وترێت) بێگومان ئێوه و ئه‌و شتانه‌ی له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست سووته‌مه‌نی دۆزه‌خن و سه‌لکه بزوتی ئاگرن، ده‌بێت هه‌ر بچنه ناوی و هه‌میشه تێیدان.
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌روه‌ها به‌هاوه‌ڵگه‌ڕان ده‌وترێت) ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌تانپه‌رست ئه‌گه‌ر خوا بوونایه ئاوا نه‌ده‌خرانه ناو دۆزه‌خه‌وه، بێگومان هه‌رهه‌موویان (هاوه‌ڵگه‌ران و په‌رستراوه‌کانیان) له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه؛ به‌هه‌ناسه‌ی قورس و لرخه‌لرخ ئاهو ناڵه‌وه (ژیانی سه‌ختی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر) و مژده و هیواو قسه‌یه‌کی خۆش نابیستن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه که هه‌ر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینه‌وه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه) ئه‌وانه دووره په‌رێز کراون له دۆزه‌خه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینقرچه قرچ و ورشه و ده‌نگی بڵێسه‌ی نابیستن، (به‌ڵکو ئه‌وان له نازو نیعمه‌تدا) که حه‌زیان لێی بوو و ئاره‌زوویان ده‌کرد بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنن
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) لێقه‌ومانی گه‌وره و ته‌نگانه‌ی بێ سنوور (قیامه‌ت) تووشی غه‌مباری و په‌ژاره‌یان ناکات، به‌ڵکو فریشه‌کان (به ڕووی خۆشه‌وه پێشوازیان لی ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێده‌درا (ئێوه ئیتر ڕزگارتان بوو له ته‌نگانه و ناخۆشی دنیا، بۆ هه‌میشه که‌ونه‌ته خۆشیه‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه، وه‌کو چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به شێوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه) جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له کتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه که: بێگومان به‌نده شیاو و چاکه‌کانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئا له‌م باسه‌دا مژده‌و ڕاگه‌یاندن بۆ که‌سانی خواپه‌رست و به‌نده ملکه‌چه‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان (جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک و په‌ری و... هتد)
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاگادار ده‌کرێم که بێگومان خوای ئێوه هه‌ر خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، ئایا ئێوه ته‌سلیمی ئه‌م بڕیاره ده‌بن و مسوڵمان ده‌بن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت (بۆ گوفتارو به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئه‌وه پێیان) بڵێ: من په‌یامی خوام به یه‌کسانی به هه‌مووتان گه‌یاندووه (هیچ شتێکم له که‌س نه‌شاردۆته‌وه) من ئیتر نازانم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که له ئێوه ده‌کرێت نزیکه یان دووره (ده‌رباره‌ی شکستی ئێوه، یان به‌رپا بوونی قیامه‌ت).
- بورهان محەمەد ئەمین(دڵنیا بن) به ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته خۆی ده‌زانێت و ئاگایه به گوفتاری ئاشکراو هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت و ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌تان).
- بورهان محەمەد ئەمینمن نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر).
- بورهان محەمەد ئەمین(دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی