الفرقان
الفرقان
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نی‌یه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها وتویانه: ئه‌م قورئانه داستانی پێشینه‌کانه‌و داوای نوسینه‌وه‌یانی کردووه، به‌یانیان و ئێواران به‌سه‌ریدا ده‌یخویننه‌وه!!
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ ئه‌ی (محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌و زاته‌ی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه به هه‌موو نهێنیه‌ک ده‌زانێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چییه‌تی، خواردن ده‌خوات و به‌بازاڕدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت، ده‌بوایه فریشته‌یه‌ک بۆ لای دابه‌زییایه!! تائه‌ویش له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵکی بێداربکاته‌وه‌و (له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رپێچی) بیانترسێنێت!!.
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود گه‌نجینه‌یه‌کی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبه‌تی ببوایه و لێی بخواردایه، به‌ڵکو سته‌مکاران ده‌ڵێن به ئیمانداران: ئێوه ته‌نها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت، شوێن که‌سی تر نه‌که‌وتوون؟!
- بورهان محەمەد ئەمینته‌ماشاکه و سه‌رنج بده (له‌و نه‌فامانه) چۆن نموونه و بیانووت بۆ هێنایته‌وه، ئه‌وانه گومڕا بوون و ڕێگه‌یه‌ک نادۆزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌نشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسووده‌یی دنیا‌و قیامه‌ت.
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌حاڵه‌تێکدا) ئه‌و زاته مه‌زن وپیرۆزه، زاتێکه که ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر له‌وه‌ی که خوانه‌ناسان باسی ده‌که‌ن چاکترت پێ ده‌به‌خشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوه‌ت هه‌رله دنیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت) که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری به‌رزو بڵندت پێ ده‌به‌خشێت.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، (ڕه‌خنه‌کانیان به‌جێ نی‌یه)، ئه‌گینا ئه‌وان بڕوایان هه‌ر به‌قیامه‌ت نیه، ئێمه‌ش ئاگری بڵێسه‌دارمان بۆ ئه‌و که‌سانه ئاماده‌کردووه که بڕوایان به قیامه‌ت نیه.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره خوانه‌ناسان ده‌بینێت، ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیستن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا، داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وسا پێییان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ داوای ته‌نها مردنێک مه‌که‌ن، به‌ڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکه‌ن و ئاواتی بۆ بخوازن!!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه، ئه‌و حاڵه چاکتره، یان به‌هه‌شتی هه‌میشه و به‌رده‌وام که به‌ڵێن دراوه به خواناسان وپارێزکاران، هه‌ر ده‌مێکیشه ئاماده کراوه بۆیان، که پاداشته‌و سه‌رئه‌نجام.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وبه‌هه‌شته‌دا هه‌رچی داوای بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه و خۆی به‌ر پرسیار کردووه لێی.
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
- بورهان محەمەد ئەمینله وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک، یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باو‌و باپیرانیان به‌خشی بوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن، نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن، جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات، ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئه‌وه بۆ فریشه دانه‌به‌زێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن، له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شیان بێ ئه‌ندازه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه‌ی که فریشته کان ده‌بینن هیچ جۆره مژده‌یه‌ک بۆ تاوانباران نیه (بۆیه به کزی و خه‌جاڵه‌تی و که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه بۆ په‌نایه‌ک، یان شوێنێکی داڵده‌دارو پارێزراو!!
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک هاتین و ته‌ماشای ئه‌وه‌مان کرد که کردوویانه (هه‌مووی تاوان بوو) به‌ربامانداو کردمانه ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌هه‌شتیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا جێگه‌و ڕێگه‌یان زۆر خۆش و ڕازاوه‌یه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان چاک و له‌باره.
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێک دێت ئاسمان له‌ت وپه‌ت ده‌بێت به هۆی هه‌ورێکی تایبه‌تی‌یه‌وه، به‌ڕاستی فریشته‌کانیش داده‌به‌زێنرێن ده‌سته ده‌سته و گرۆ گرۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه به ده‌ست خوای میهره‌بانه، بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت له‌سه‌ر بی باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان (زۆر په‌شیمان ده‌بن).
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه.
- بورهان محەمەد ئەمینمه‌رگ بۆ خۆم، خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له به‌رنامه‌ی خوا دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو، شه‌یتان هه‌میشه و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات.
- بورهان محەمەد ئەمین(دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم دژایه‌تی ده‌کرێیت) بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دلنیابه که)په‌روه‌ردگات به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
- بورهان محەمەد ئەمینکافره‌کان (بیانوویه‌کی تریان گرت و) وتیان: ئه‌وه بۆ قورئان به یه‌ک که‌ڕه‌ت بۆی ڕه‌وانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین، به‌رده‌وام به‌جوانی دایده‌ڕێژین و ده‌یگه‌یه‌نین.
- بورهان محەمەد ئەمینخوانه‌ناسان هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کت لێ ناگرن، له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و به‌جوانی هه‌موو شتێکت بۆ ڕوون نه‌که‌ینه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و تاوانبارانه‌ی (دژایه‌تی به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن)، له‌سه‌ر ڕووخساریان کێش ده‌کرێن بۆ دۆزه‌خ و تیایدا کۆده‌کرێنه‌وه، ئا ئه‌وانه ناخۆشترین جێگه‌یان هه‌یه، چونکه گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووه به‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خوا بێگومان ئێمه کاتی خۆی کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا و هاروونی برایشیمان کرده وه‌زیرو یاریده‌ده‌ری.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا پیمان وتن: هه‌ردووکتان بچن بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئیمه به‌درۆ ده‌زانن و بڕوای پێ ناکه‌ن (ئه‌وسا دوای ساڵه‌ها سه‌رکه‌شی و یاخی بوون) به توند‌و تیژی تێکمان شکاندن به‌سه‌ر یه‌کداو له‌ناومان بردن.
- بورهان محەمەد ئەمینقه‌ومی_ نوح_یش کاتێک به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی (چونکه بڕوا نه بوون به پێغه‌مبه‌رێک بڕوا نه‌بوونه به هه‌موویان) ئه‌وسا ئێمه نوقمی زریانه‌که‌مان کردن و کردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی و سزایه‌کی به ئێشمان بۆ سته‌مکاران ئاماده کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها هۆزی عاد و ثمود خاوه‌ن چاڵ و بیره‌کان، چه‌نده‌ها قه‌ومی زۆری تریش له نێوانیاندا (که خوانه‌ناس بوون له‌ناومان بردن، سته‌مکارانی هه‌موو سه‌رده‌مێک له ده‌ستی به توانای ئێمه ده‌رناچن).
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ هه‌مووانیان نمونه‌مان هێنایه‌وه (ساڵه‌های دوور‌و درێژ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان له‌ناویاندا بوو، به‌ڵام که هه‌ر ڕێبازی بێ‌باوه‌ڕیان به‌رنه‌دا) هه‌مووانیانمان به سه‌ختی له ناو برد و ورد‌و خاشمان کردن.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ (قوره‌یشیه‌کان و خه‌ڵکێکی زۆر) سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری، ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه؟ نه‌خێر هۆی نه بینین نی‌یه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کاتێک خوانه‌ناسان تۆ ده‌بینن بێجگه له گاڵته پێکردنت نه‌بێت هیچ ڕێزيکت بۆ دانانێن ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه‌یه که خوا کردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه‌ی کردووه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ده‌ڵێن: خه‌ریک بوو له په‌رستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆڕاگر نه‌بووینایه له سه‌ر په‌رستنیان، جا له داهاتوودا چاک بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینن کێ زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئایا نا‌بینیت ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی (شوێن نه‌فسی به‌دکردار که‌وتووه) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه بپارێزیت له لادان و سه‌رکه‌شی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت؟ خه‌مت نه‌بێ بۆ کوێ ده‌چن؟).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا واده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه ڕاستیه‌کان ده‌بیستن، یان بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار؟ ئه‌وانه ماڵات نه بێت، هیچی تر نین، به‌ڵکو گومڕاتریشن له ماڵات.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر درێژ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیویستایه جێگیری ده‌کرد، پاشان خۆریشمان کردووه به‌به‌ڵگه و نیشانه له‌سه‌ر سێبه‌ر (به هۆیه‌وه دیمه‌نی جوانی جۆراو جۆر به دروست کراوان ده‌به‌خشن).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا به شێنه‌یی ئه‌و سێبه‌ره بۆ لای خۆمان ده‌گێڕینه‌وه و ده‌یگرینه‌وه (دیاره که خوا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه زاتی مه‌زنی فه‌رامۆش نه‌که‌ین).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وی کردووه به پۆشاک بۆتان و خه‌ویشی کردووه به هۆی ماتیی و بێ ده‌نگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووه به هۆی بڵاو بوونه‌وه و کار و کۆشش.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بای شه‌ماڵ ده‌نێرێت که مژده‌یه‌که له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، (ئینجا ده‌فه‌رمووێت): ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه)...
- بورهان محەمەد ئەمینتا به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌وی نیشتمانی مردوو زیندوو بکه‌ینه‌وه، هه‌تا ئاوی خواردنه‌وه‌ش ببه‌خشین به ماڵات و خه‌ڵکانێکی زۆر که دروستمان کردوون.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خوا ئێمه قورئانمان ڕاگه‌یاندوه و به چه‌نده‌ها شێوه خستومانه‌ته به‌رده‌میان تا یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر ڕێبازی بێ باوه‌ڕی ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر شوێنی بێ‌باوه‌ڕی ده‌که‌ون و هیچی تر.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه بۆ هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک پێغه‌مبه‌رێک و یادخه‌ره‌وه‌یه‌کمان ڕه‌وانه ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمین(تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت) و به گوێی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی دوو ده‌ریا یان دوو ڕووبار له پاڵ یه‌کدا (وه‌ک خۆیان ده‌هێلێته‌وه و تێکه‌ڵ نابن، چونکه چڕیان جیاوازه)، ئه‌مه‌یان شیرین و خۆش و سازگار، ئه‌وی تریان تفت و تاڵه، له نێوانیاندا به‌ربه‌ست و کۆسپی فه‌راهه‌م هێناوه ناهێڵێت تیکه‌ڵ ببن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌کات (له‌وه‌ودواش زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی هه‌ر ئاوه) و کردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه کۆمه‌ڵێک خزم دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره (له هه‌موو بوارێک‌دا).
- بورهان محەمەد ئەمینخوانه‌ناسان له جیاتی خوا شتیک ده‌په‌رستن که نه سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه زیان و هه‌میشه و به‌رده‌وام بێ‌باوه‌ڕ دژ به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری ده‌وه‌ستێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆمان ڕه‌وانه کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ده‌ر بیت به (ئیمانداران) ترسێنه‌ر بیت (بۆ بێ‌باوه‌ڕان).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌و خه‌لکه بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت جگه جگه له‌وه که ڕی نیشانده‌رم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ی به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌رو مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش وته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (سه‌رنجی ئایه‌تی_2_سوره‌تی- الرعد- بده)، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (جا بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌کاری و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئاده‌میزاد و گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و... هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!!
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک به خوانه‌ناسان بوترێت سوژده ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان (ئه‌و نه‌فامانه به‌سه‌رکه‌شیه‌وه) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه؟ خوای میهره‌بان کامه‌یه؟ ئایا سوژده به‌رین بۆ که‌سێک که تۆ فه‌رمانمان پێ ده‌ده‌یت؟! تا بێت فه‌رمانی خوا زیاتر ئه‌وانه ته‌ره‌و وێڵ ده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمینزۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی له ئاسماندا چه‌نده‌ها خولگه‌ی گه‌وره‌ی (بۆ هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کان) به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌کی پڕشنگدار، که خۆره و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زه‌وی دابین کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا؛ ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه که فرسه‌تێکه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاری ئه‌نجام بدات.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاو (ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنووره تیایدا).
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که: کاتێک ماڵ‌و سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بازایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپه‌رستن، که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون، جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه توشی سزا و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینله قیامه‌تیشدا ئازار‌و سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینمه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به گشتی و ئه‌و جۆره که‌سانه به تایبه‌تی).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت؛ ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست ودروسته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش؛ کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێ‌دار بکرێنه‌وه، هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه، جا له‌وێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا).
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانتان به درۆزانی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزا‌و تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.