الشعرا‌ء
الشعرا‌ء
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقر‌ة) بده.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و سووره‌ته چه‌ندین ئایه‌ته له ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موعجیزه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ یاد خستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌کی گۆیا له خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه، پشتیان تێ نه‌کردبێت و سه‌رپێچیان لێ نه‌کردبێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌وانه (به‌رنامه‌ی ئێمه‌یان) به‌درۆ زانی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یان پێ ده‌گات، که گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا سه‌رنجی زه‌وییان نه‌داوه و لێی ورد نه‌بونه‌ته‌وه، چه‌نده‌ها جووت گژوگیاو ڕووه‌کی به نرخی هه‌موو جۆر‌و و ڕازاوه‌مان تێدا ڕواندووه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) به‌سۆز و میهره‌بانیشه (به ئیمانداران).
- بورهان محەمەد ئەمین(بیریان بخه‌ره‌وه) کاتێک په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به مو‌سا که بچۆ بۆ لای قه‌ومی سته‌مکار و سته‌م پیشه...
- بورهان محەمەد ئەمینکه قه‌ومی فیرعه‌ونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: په‌روه‌ردگارا، بێگومان من ده‌ترسم بڕوام پێ نه‌که‌ن..
- بورهان محەمەد ئەمینته‌نگه نه‌فه‌س وسینه نه‌نگیش ببم و زمانم پاراو نه‌بێت، به‌ڵکو په‌یام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریده‌ده‌رم بێت)...
- بورهان محەمەد ئەمینتۆڵه‌ی تاوانێکیشان وا به‌سه‌رمه‌وه (کاتێک به هه‌ڵه قبط‌یه‌که‌م کوشت) بۆیه ده‌ترسم بمکوژنه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینخوا فه‌رمووی: نه‌خێر (ناتوانن بتکوژن)، که‌واته بڕۆن هه‌ردووکتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانماندا، ئێمه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین و چاودێر‌و گوێگرین...
- بورهان محەمەد ئەمینبچن بۆ لای فیرعه‌ون و بڵێن: ئێمه به‌ڕاستی هه‌ردووکمان نێردراوی په‌روه‌ردگاری جیهانیانین
- بورهان محەمەد ئەمینداوات لێ ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌رداری نه‌وه‌ی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکه‌یت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک مو‌سا و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند، فیرعه‌ون به موسای وت: (ئه‌مه پاداشتی پیاوه‌تی‌یه) ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ست کوشتنی قبطیه‌که‌یه) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوه‌تی نازانن...
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له نه‌زانه‌کان بووم، (نه‌مده‌زانی به‌وه ده‌مرێت)...
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام (له‌سه‌ر کوشتنی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه)، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌وه نازو نیعمه‌ته منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون؟ (چونکه به‌هۆی سته‌می تۆوه من له ماڵی ئێوه‌دا به‌خێوکرام).
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا فیرعه‌وون وتی: باشه، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان چی‌یه و کێ‌یه؟...
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن.
- بورهان محەمەد ئەمین(فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(مو‌سا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون (به گاڵته پێکردنه‌وه) وتی: به ڕاستی (وا دیاره) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ئێوه ڕه‌وانه کراوه شێته!!
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار!!
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون سوێندی خوارد و وتی: ئه‌گه‌ر جگه له من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت و فه‌رمانبه‌رداری بیت، ده‌تخه‌مه ڕیزی به‌ندکراوه‌کانه‌وه و زیندانیت ده‌که‌م...
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: باشه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی ئاشکرات پیشان بده‌م (له‌سه‌ر ڕاستگۆیی خۆم هه‌ر به‌ندم ده‌که‌یت)...
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون وتی: ئاده‌ی بزانم چیت پێ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت!!...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ویش گۆچانه‌که‌ی فڕێ‌دا، ده‌ستبه‌جێ بوو به هه‌ژدیهایه‌کی گه‌وره‌ی ئاشکرا (فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌ی تۆقان)!!...
- بورهان محەمەد ئەمینده‌ستیشی (خسته بن باڵی) و ده‌ریهێنا خێرا بوو به (کافوری) سپی و ده‌دره‌وشایه‌وه له به‌ر چاوی ته‌ماشاکاران!!...
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون (هیچی بۆ نه‌مایه‌وه) به دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری خۆی وت: ئه‌م (فرستاده‌یه) جاودووگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زایه!!...
- بورهان محەمەد ئەمینده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به هۆی جادوه‌که‌یه‌وه، فه‌رمانتان به چی‌یه؟ (چی بکه‌ین باشه تا سنورێکی بۆ دابنێین).
- بورهان محەمەد ئەمیندارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: مۆڵه‌تێک بده به موسا‌و براکه‌ی، فه‌رمانیش بنێره بۆ کاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌کان تا خه‌ڵکی کۆبکه‌نه‌وه و له پیلانه‌که ئاگاداریاین بکه‌ین!!...
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بهێنن...
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌ره‌نجام جادوگه‌ران له ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان به خه‌ڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئه‌م دیمه‌ن و شانۆیه) کۆنابنه‌وه؟!...
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌وه‌ی شوێنی جادووگه‌ران بکه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتن و بردیانه‌وه!...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون، وتیان: ئایا پاداشتمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین و بردمانه‌وه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له نزیکانی من ده‌بن...
- بورهان محەمەد ئەمین(پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و چیتان له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانیش هه‌رچی په‌ت و گوریس و دار‌و گۆچانیان هه‌یه فڕێیاندا و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، بێگومان هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا مو‌سا عه‌ساکه‌ی فڕێ‌دا، هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلووشی و له ناوی برد.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر هه‌موو جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا...
- بورهان محەمەد ئەمینوتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌روه‌ردگاری موسا‌و هاروون.
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م بێگومان ئه‌م جادووگه‌ره، گه‌وره‌که‌تانه، که فێری جادووگه‌ری کردوون، خۆتان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێت ده‌ست قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌مووتان له جاچ بده‌م.
- بورهان محەمەد ئەمینجادووگه‌رانی ئه‌وسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆمان نابێت (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه به ڕاستی به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپه‌سه‌ندمان ده‌کات).
- بورهان محەمەد ئەمین(دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا (ئیتر وڵات به‌جێ بهێڵێت) شه‌وڕه‌ویی بکه به به‌نده‌کانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون...
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن)...
- بورهان محەمەد ئەمین(جاڕی دا‌و وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین...
- بورهان محەمەد ئەمینبه ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌شییان کردووه و ئێمه‌یان تووڕه کردووه...
- بورهان محەمەد ئەمین(خه‌متان نه‌بێت) بێگومان ئێمه هه‌موومان بێدارو ئاگادارین (له نه‌خشه‌یان)...
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ئێمه (به‌و شێوه‌یه فیرعه‌ون ودارو ده‌سته‌یمان) ده‌رهێنا له ناو باخ و باخات و کانیاوه‌کان...
- بورهان محەمەد ئەمینله نێو گه‌نجینه‌ی جۆراو جۆر و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌دا...
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به خاوه‌نی (زۆربه‌ی) ماڵ و سامانیان...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) شوێنیان که‌وتن، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پێیان گه‌یشتن...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی مو‌سا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین.
- بورهان محەمەد ئەمینموسا وتی: نه‌خێر، وا نیه، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموویم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی)
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا که: به عه‌ساکه‌ت بماڵه به ده‌ریاکه‌دا، (هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) ده‌ریا شه‌ق بوو و هه‌ر ڕێگه و شه‌قامێکی ده‌وره درا به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاو، که وه‌ک کێوی گه‌وره و مه‌زن وابوو (ئاوه‌که هه‌ڵدرایه‌وه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایه‌فه‌که‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروست کرد‌و به نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه)...
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان ئه‌وانی ترمان له‌و شوێنه نزیک کرده‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینموسا و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان بوو...
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان ئه‌وانی ترمان نوقمی ده‌ریا کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها به‌سه‌رهات وهه‌واڵی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه باس بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینوتیان (ئاشکرایه) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دوعا و نزا ده‌که‌ن، گوێیان له ئا‌هو ناڵه و داخوازیه‌کانتان هه‌یه؟!...
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن؟...
- بورهان محەمەد ئەمینبت په‌رستان وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین)...
- بورهان محەمەد ئەمینئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن)...
- بورهان محەمەد ئەمینبه ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون)...
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا...
- بورهان محەمەد ئەمین(ئینجا ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی.
- بورهان محەمەد ئەمینله باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)
- بورهان محەمەد ئەمینله ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینمه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و کاته، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمیندۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه...
- بورهان محەمەد ئەمینپێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟...
- بورهان محەمەد ئەمینله جیاتی خوا، ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت یان فریای خۆیان ده‌که‌ون؟
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توند‌و تیژی‌یه‌وه، بته‌کان و گومڕاکان به‌سه‌ر ڕوودا فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمین(هاوڕێ له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا.
- بورهان محەمەد ئەمین(بت په‌رستان: به بته‌کان و په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن: به ڕق و کینه‌وه، له کاتێکدا که ئاژاوه‌و کێشه ده‌گێڕن له دۆزه‌خدا...
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا...
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها گوناهکار و تاوانباره‌کان نه‌بێت...
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نی‌یه...
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود هاوڕێیه‌کی دلسۆز هه‌وڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداته‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینجا خۆزگه جارێکی تر مۆڵه‌تمان بدرایه و (بگه‌ڕاینه‌وه بۆ دنیا) و به هۆی ئه‌وه‌وه بچینه ڕیزی ئیماندارانه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینقه‌ومی - نوح - یش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ زانی.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینبه ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان...
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌وابوو له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن...
- بورهان محەمەد ئەمینمن داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکه‌م له‌سه‌ری، من ته‌نها پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌خوازم.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌میشه له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ندێک له ده‌مدارانی قه‌وموکه‌ی) وتیان: ئێمه چۆن باوه‌ڕ له به‌ر خاتری تۆ بهێنین، له کاتێکدا که که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون.
- بورهان محەمەد ئەمیننوح وتی: جا من چوزانم، ئه‌وان چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامده‌دا (من با‌نگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه).
- بورهان محەمەد ئەمینحساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری منه‌و له‌سه‌ر که‌سی تر نی‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه...
- بورهان محەمەد ئەمینمن هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم)...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت هیچی تر نیم...
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتای به‌م باسانه نه‌هێنیت، به‌ڕاستی له ڕه‌جم کراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین).
- بورهان محەمەد ئەمین(نوح سکاڵای کرد‌و) وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م بڕوایان پێنه‌کردم.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته داواکارم سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشیت به‌سه‌ریاندا و ده‌روم لێ بکه‌یته‌وه و خۆم و ئیماندارانی یاوه‌ریشم ڕزگار بکه‌یت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئێمه) خۆی و هه‌رچی له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان دوای ئه‌وان هه‌رچی مایه‌وه (له‌خه‌ڵکه گومڕاکه) نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 8-9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینقه‌ومی عادیش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان.
- بورهان محەمەد ئەمینله خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده...
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟)...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی کارگه‌و کارخانه‌ن و به ئومێدی ئه‌وه‌ن هه‌میشه بژین و نه‌مرن...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک په‌لامار ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڵ ڕه‌ق و دڕندانه په‌لامار ده‌ده‌ن ده‌ست ده‌وه‌شێنن!...
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و زاته بترسن که خۆتان ده‌زانن چی پێبه‌خشیوون...
- بورهان محەمەد ئەمینماڵاتی زۆر و نه‌وه‌ی زۆری پێبه‌خشیوون...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها باخچه و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختدا به‌ڵایه‌کی گه‌وره یه‌خه‌تان پێ بگرێت...
- بورهان محەمەد ئەمین(سته‌مکاران) وتیان: چوونیه‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاری کردبێت یانه‌تکردبێت؟!...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وان بڕوایان پێنه‌کرد، ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) و به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران).
- بورهان محەمەد ئەمینقه‌ومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانیان نه‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینله 108 دا مانا کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینله 109 دا مانا کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌هێلرێنه‌وه (ژیانتان کۆتای نایه‌ت)؟.
- بورهان محەمەد ئەمینله ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!!
- بورهان محەمەد ئەمینله ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نه‌رم و ناسک و به‌تام ده‌گرێت؟!!
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌روه‌ها بۆتان ده‌لوێت) ماڵ‌و شوێنی خۆش له چیاکان دابتاشن و به جوانی دروستی بکه‌ن و به‌خۆشی تیایدا که‌شخه بکه‌ن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینله خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه فه‌رمانی موسریف وله سنوور ده‌رچووه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت مه‌که‌ن...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که تۆوی فه‌سادو تاوان له زه‌ویدا ده‌چێنن و هه‌رگیز چاکسازی ناکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینخوانه‌ناسان وتیان: وادیاره تۆ به‌ڕاستی له‌وانه‌ی که فێڵ و جادووت لێکراوه!!
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ جگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شه‌رێکی وه‌ک ئێمه، هیچی تر نیت، به‌ڵگه‌یه‌کمان نیشان بده ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینجا خوای به توانا حوشترێکی بۆ به‌دیهێنان، تا ده‌مکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: ئه‌مه وشترێکه‌و موعجیزه‌یه‌که ده‌بێت ڕۆژێک ئاو ته‌نها بۆ ئه‌م بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاریکراو بێت.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رو ئازاری بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه سزایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی سامناک‌دا یه‌خه‌تان نه‌گرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام گوێیان نه‌دا به ئامۆژگاریه‌کانی صالح)، جا سه‌ریان بڕی و ده‌ستبه‌جێ له به‌یانیدا په‌شیمان بوونه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا به‌هۆی ئه‌وه‌وه خێرا سزای خوایی یه‌خه‌ی گرتن، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه هه‌یه (له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوایی) هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینقه‌ومی لوطیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن.
- بورهان محەمەد ئەمینئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه
- بورهان محەمەد ئەمینئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟...
- بورهان محەمەد ئەمینوازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن.
- بورهان محەمەد ئەمینتاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت.
- بورهان محەمەد ئەمینلوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کار‌و کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا که نا‌ئومێد بوو لێیان، نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هه‌مووی ڕزگار کرد...
- بورهان محەمەد ئەمینجگه له پیره‌ژنێک (که هاوسه‌ری بوو) له تیا چووه‌کان بوو (چونکه باوه‌ڕی به په‌یامه‌که‌ی نه‌بوو)
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان ڕیشه‌که‌ن کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌سه‌ختیش به‌رد بارانمان کردن، ئای که خراپ و سه‌خت و دژواره بارانی بێدارکراوه‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمین(174)، (175) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمین(175)، (174) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینخاوه‌نی باخ و باخاته چڕ‌و پڕه‌کانیش به‌رنامه‌ی گشت پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینله کێشان و پێواندا وه‌فادار بن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن و (هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت).
- بورهان محەمەد ئەمینبه ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروستیش کێشانه بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمیننرخی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی خه‌ڵكی مه‌شکێننو سووکی مه‌که‌ن و له زه‌ویدا فه‌ساد و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر له‌و زاته بترسن که ئێوه‌ش و نه‌وه‌کانی پێش ئێوه‌شی دروست کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمین(نه‌فامان) وتیان: به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی شوعه‌یب هه‌ر له جادوو لێکراوانیت.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ ته‌نها مرۆڤێکی وک ئێمه‌یت و هیچی تر، به‌ڕاستی واگومان ده‌به‌ین که‌له درۆزنان بیت!!
- بورهان محەمەد ئەمینده پارچه‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رماندا دابارێنه ئه‌گه‌ر تۆ له ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینشوعه‌یب وتی: من دڵنیام له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌ره‌نجام، قه‌ومی ناله‌بار بڕوایان به شوعه‌یب نه‌کرد، ئیتر سزای هه‌ورو سێبه‌ر (که له ژێریدا ئاگر باران کران) دایگرتن، به‌ڕاستی ئه‌و سزایه سزای ڕۆژێکی گه‌وره‌و سه‌خت بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینجوبره‌ئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه.
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ سه‌ر دڵی تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خه‌ڵکی بێدارده‌که‌نه‌وه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت دایانده‌چڵه‌کێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا باسکراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان، گه‌لێ شت ده‌زانن.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر قورئانمان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر که‌سانێکی تر جگه له عه‌ره‌به‌کان...
- بورهان محەمەد ئەمینبیشخوێندایه به‌سه‌ریاندا هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرد...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه، به‌رده‌وام کارکردی قورئان له دڵی تاوانباراندا جێگیر ده‌که‌ین...
- بورهان محەمەد ئەمینکه هه‌ر باوه‌ڕیان پێی نابێت هه‌تا سزایه‌کی به ئێش و ئازار ده‌بینن...
- بورهان محەمەد ئەمینکه کوتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌ی ناکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و کاته هاوار ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن: ئایا ئیتر مۆڵه‌تمان ده‌درێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسه‌تمان ده‌درێتێ؟!.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه زوو سزای ئێمه یه‌خه‌یان بگرێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینباشه ئایا ئه‌گه‌ر ساڵه‌ها مۆڵه‌تیان بده‌ین و ژیانی دنیا به‌خۆشی ببه‌نه سه‌ر، باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سزایه‌ی که له‌وان کراوه هاته دی و پێش هات، ده‌توانن چی بکه‌ن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر ئه‌و ڕابواردنه‌ی دنیایان هیچ فریایان ناکه‌وێت و بێ سوود ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان کاول کردبێت به‌بێ فرستاده و بێدارخه‌ره‌وه نه‌بووه.
- بورهان محەمەد ئەمینتا دابچڵه‌کێن و بیر بکه‌نه‌وه، بێگومان هه‌رگیز ئێمه سته‌مکار نه‌بووین و نابین.
- بورهان محەمەد ئەمیندڵنیا بن که ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه وه‌نه‌بێت له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کرابێت
- بورهان محەمەد ئەمینشتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته ئه‌ی ئیمانداران، له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار بۆ به‌ناو خوایه‌کی تر مه‌به، چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه و که‌س و کاری نزیکت بێ‌دار بکه‌ره‌وه و بترسێنه.
- بورهان محەمەد ئەمینباڵی به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆت نه‌وی بکه بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان یاخی بوون و سه‌رپێچیان کرد، ئه‌وه پێیان بڵێ: که به‌ڕاستی من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینمحمد (صلی الله علیه وسلم) پشت به خوای باڵا ده‌ست ومیهره‌بانت ببه‌سته.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ی که ده‌تبینێت کاتێک هه‌ڵده‌ستیت له شه‌وگاردا ده‌یپه‌رستیت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته تۆ ده‌بینێت که چۆن له ڕیزی سوژده‌به‌راندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌یت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی بیسه‌رو زانایه (به‌گوفتارو نیه‌تتان).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا پێتان بڵێم که شه‌یتانه‌کان داده‌به‌زنه سه‌ر کێ؟
- بورهان محەمەد ئەمینداده‌به‌زنه سه‌ر هه‌موو که‌سێکی بوختانچی و تاوانبار و گوناهکار.
- بورهان محەمەد ئەمینشه‌یتانه‌کان گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ هه‌واڵی ئاسمان و زۆربه‌شیان درۆزنن.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا نا‌بینیت که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له هه‌موو شتێک ده‌دوێن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه شتێک ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردار‌و گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینجگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و یادی خوایان زۆر کردووه، (به‌و تواناییه‌ی که هه‌یانه) پشتیوانیان کردووه له‌و ئیماندارانه‌ی که سته‌میان لێکراوه، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.