الزخرف
الزخرف
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (الشوری) بده لاپه‌ره_483_.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌م په‌یامه ڕوون و ئاشکرایه، مه‌به‌ست قورئانه.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئه‌و کتێبه‌مان کردوه‌ه به قورئانێك، به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخه‌نه کار (تالێی تێبگه‌ن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م قورئانه له _لوح المحفوظ_ دا (که‌سه‌رچاوه‌ی قورئان و هه‌موو کتێبه‌کانی تری خوایه) پارێزراوه که زۆر به‌رزو به‌ڕێزه لامان و پڕه له دانایی.
- بورهان محەمەد ئەمینباشه، ئایا ده‌کرێت ئێمه وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نه‌که‌ینه‌وه به‌م قورئانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هۆزێکی زیاده‌ڕه و لار‌و وێرن (نه‌خێر شتی وا له ئێمه ناوه‌شێته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه بۆ نه‌وه‌کانی ڕابووردوو تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته ئه‌بێت ئه‌م بێ بڕوایانه چاوه‌ڕێی چی بکه‌ن له‌کاتێکدا ئێمه دڕنده‌تر و به‌هه‌ڵمه‌تترمان له‌وان له‌ناو بردووه، ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه و تێپه‌ڕ یووه.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؟ له وه‌ڵامدا به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: هه‌ر زاتی باڵاده‌ست و زانا دروستی کردوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و خوایه‌ی که زه‌وی کردووه به لانکه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌به‌ست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ئه‌و خوایه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاریی کراو بارانی باراندووه و ده‌فه‌رموێت، وڵاتی وشك و مردوومان پێ زیندوو کردۆته‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کانتان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو جووته‌کانی (له جیهانی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕوه‌ك و بێ گیانه‌کاندا) دروست کردووه، هه‌روه‌ها که‌شتی و جۆره‌کانی ئاژه‌ڵی بۆ ڕام هێناون، که بۆ سواریی سوودی لێ وه‌ربگرن.
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان بکه‌نه‌وه کاتێك که سه‌قامگیر ده‌بن له‌سه‌ری، (چونکه جۆره‌ها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و به‌رزی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندوین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌میهره‌بانی خۆی بۆی ڕام نه‌کردینایه) ئێمه نه‌مانده‌توانی ڕامیان بهێنین.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه بێگومان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ر جارێك سواری وڵاخه‌که‌ی ببوایه سێ جار (الله أکبر) ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).
- بورهان محەمەد ئەمینباوهڕ چه‌وته‌کان، هه‌ندێ له به‌نده‌کانی خوا، به‌خوا ده‌زانن (مه‌سیحییه‌کان ده‌ڵێن: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێت: عوزه‌یر، بتپه‌رسته‌کان ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان)!! به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری خوا نازانن و بێ باوه‌ڕێکی زۆر ئاشکران.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ڕه‌واو ڕاسته، له‌وه‌ی که دروستی ده‌کات کچان بۆ خۆی بڕیار بدات و به‌خشینی کوڕانیش به‌ڕه‌وا بزانێت بۆ ئێوه؟! (ئه‌مانه هه‌مووی بیروباوه‌ڕی نه‌فامه‌کان بوون خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌ر به بۆچوونی خۆیان بیروباوه‌ڕیان پووچه‌ڵ بکاته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینکاتیکیش مژده بدرێت به یه‌کێکیان به‌وه‌ی که بۆ خوای میهره‌بان به ڕه‌وای زانیووه (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کچیان بووه)، ئه‌وه ڕووخساری ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و له ده‌رووندا پیش ده‌خواته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا که‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن، (که له‌باوی ئه‌واندا) هه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌کرێت له‌ناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو له شه‌ڕو شۆڕو جه‌نگیشدا ده‌رناکه‌وێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و خوانه‌ناسانه فریشته‌کان که به‌نده‌ی خوای میهره‌بانن، به‌کچی خوایان ده‌دایه قه‌ڵه‌م!! ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دروستکردنیان بوون؟! له ئایینده‌دا ئه‌م بوختانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و پرسیاریشیان لێ ده‌کرێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(بۆ پینه کردنی هه‌ڵویستی ناڕه‌وایان) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیویستایه... ئێمه ئه‌مانه‌مان نه‌ده‌په‌رست، وه نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن، ئه‌مانه ته‌نها درۆ نه‌بێت هیچی تر ناڵێن.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌و خوانه‌ناسانه پێش ئه‌م قورئانه کتێبێکی ترمان بۆ ناردوون؟ تا پابه‌ندی بن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه هیچی وا نیه، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیووه، بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنمووییمان وه‌رگرتووه!!
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردووه بۆ هیچ شارێك، که خۆشگوزه‌رانه‌کان نه‌یانوتبێت: ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون، بێگومان ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین و په‌یڕه‌وی ئه‌وان ده‌که‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینپێغهمبهرهکهش وتوویه‌تی: باشه... ئه‌گه‌ر له ڕێگه و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانتان چاکتریشم بۆ هێنان هه‌ر شوێنیان ده‌که‌ون؟! له وه‌ڵامدا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه به‌و به‌رنامه و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه بڕوا ناکه‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، سه‌رنج بده و ببینه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به په‌یامی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد چۆن بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و کاته بیهێنه‌وه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزه‌که‌ی خۆی وت: به‌ڕاستی من دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن...
- بورهان محەمەد ئەمینجگه له‌و زاته‌ی که دروستی کردووم، هه‌ر ئه‌ویش ڕێنموویم ده‌کات و ده‌مخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسیه‌ی هێشته‌وه بۆ هۆزو گه‌لانی دوای خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه ڕاسته.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا ده‌فه‌رموێت: جا من ئه‌وانه و باو و باپیرانیانم له خۆشگوزه‌رانیدا هێشته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی قورئان و پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا په‌یامی خوایان بۆ ڕوون بکاته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت.. وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوه‌ڕین پێی..
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها بیانوویان گرت وتیان: ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێکی گه‌وره له پیاوه گه‌وره‌کانی دوو شاره‌که؟! (مه‌به‌ستیان مه‌ککه و طائف بووه)
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟! (که‌سانی شایسته ده‌دۆزنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟!) له کاتێکدا ئێمه‌ین که ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش کردووه له ژیانی دنیادا و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیمان به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان کاروباری یه‌کتر ته‌واوبکه‌ن و که‌ڵك له توانایی ولێهاتوویی یه‌کتر وه‌ربگرن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌هره‌و به‌خششانه‌دا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری تۆ (که‌تایبه‌تی ئیماندارانه له قیامه‌تدا) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه (له ماڵ و سامان و هۆکاره‌کانی ڕابواردن) چاکترو به‌نرختره.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌کپارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، ئه‌وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانووه‌که‌یمان له زیو بۆ دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون و ده‌ربکه‌ون...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تا پاڵ بده‌نه‌وه و شانی له‌سه‌ر داده‌ن...
- بورهان محەمەد ئەمینبه هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگا و که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان ده‌ڕازانده‌وه)، جا ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نه‌بێت هیچی تر نی یه، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و دووره په‌رێزانه له گوناه.
- بورهان محەمەد ئەمینکهسێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان، ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یار و یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌و شه‌یتانانه، ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که وابزانن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن.
- بورهان محەمەد ئەمینتا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌مڕۆ ئه‌و قسه و گله‌یی و بناشتانه هه‌رگیز سوودتان پێ ناگه‌یه‌نن، (چونکه) کاتی خۆی ئێوه سته‌متان له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه، ئێسته بێگومان هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌و بێ باوه‌ڕه‌ی که وه‌ك که‌ڕ وایه گوێبیست ده‌که‌یت؟ یان ئه‌وه‌ی کوێره هیدایه‌تی ده‌ده‌یت؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی له گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووه ڕێنموویی ده‌که‌یت؟! (دیاره ئه‌وه حاڵیان بێت هیدایه‌تیان ئاسان نیه).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناو به‌رین و بتمرێنین، ئه‌وه ئێمه بێگومان تۆڵه‌یان هه‌ر لێده‌سێنین.
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود ئه‌نجامی ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێمان کردوون نیشانی تۆی ده‌ده‌ین، چونکه بێگومان ئێمه توانا‌مان به‌سه‌ریاندا هه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته تۆ بێ خه‌م به‌و پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه، چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئاڕاسته ده‌کرێیت).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه، ئایا جگه له خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت. (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران یه‌کێکه)
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان ئێمه مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه و نیشانه‌کانمانه‌وه بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن که: به‌ڕاستی من ڕه‌وانه‌کراوی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌چی که هاته لایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانمانه‌وه، سه‌ریان سوڕماو گاڵته و پێکه‌نینیان به موعجیزه‌کانی ده‌هات.
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ موعجیزه‌یه‌کمان نیشان نه‌داون، که له‌وی تر گه‌وره‌تر نه‌بووبێت، (جا که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و به‌خۆدا بچنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌چی به موسایان وت: ئه‌ی جادووگه‌ر!! له په‌روه‌ردگارت داوا بکه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی به‌تۆی داوه بابه‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت بێگومان ئێمه له هیدایه‌ت دراوان ده‌بین!!
- بورهان محەمەد ئەمینجاههر که به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر لابردن خێرا به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شاند.
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون جاڕیدا به‌ناو قه‌وم و گه‌له‌که‌یدا وتی: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم، من پاشای میصرم و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌م ڕووبارانه‌ش به‌به‌ر کۆشکه‌کانمدا ده‌ڕوات، ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی من نابینن؟!..
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو نابینن من چاکترم له‌و که‌سه‌ی ناوبانگی نی یه و که‌سایه‌تیه‌کی لاواز‌و نه‌ناسراوه و زمان پاراو نی یه و له‌وانه نی یه بتوانێت چاك خه‌ڵکی تێبگه‌یه‌نێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌وه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکه‌ش ناکرێت (تانیشانه بێت بۆ پایه‌داری؟!)یان ئه‌وه بۆ فریشته له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتن بۆ بانگه‌واز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!
- بورهان محەمەد ئەمینفیرعه‌ون هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سووکی سه‌یری ده‌کردن، ئه‌وانیش ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا فه‌رمووی: جا کاتێك ئێمه‌یان تووڕه کرد‌و ڕقی ئێمه‌یان هه‌ستان، ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، هه‌ر هه‌موویانمان له ده‌ریادا خنکاندو نوقم کرد...
- بورهان محەمەد ئەمینجا کردمانن به پێشه‌نگی تیاچووه‌کان و په‌ند و عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تری دوای ئه‌وان.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش باسی کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م_عیسا_ به‌نموونه هێنرابێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ قه‌وم و هۆزه‌که‌ی تۆ مله‌جه‌ڕێیان کردووه و سه‌ریان باداوه و ته‌سلیمی حه‌ق نه‌بوون (به باسکردنی سه‌غڵه‌ت بوون)....
- بورهان محەمەد ئەمینوتویانه ئایا په‌رستراوه‌کانی ئێمه شایانی په‌رستنن یان ئه‌و؟! واته_عیسا_، ئه‌و نموونانه‌یان بۆ تۆ نه‌ده‌هێنایه‌وه، ته‌نها بۆ موجاده‌له نه‌بێت، (وه‌نه‌بێت به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا بگه‌ڕێن)، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن هه‌میشه حه‌ز به دوژمنایه‌تی و ئاژاوه و ململانێی بێ سه‌روبن ده‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و عیسایه ته‌نها به‌نده‌یه‌کی ئێمه بوو که نازو نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێبه‌خشی و کردمانه نموونه‌یه‌کی چاك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تا شوێنی بکه‌ون.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر بمانویستایه ئێوه‌مان ده‌کرده فریشته وله زه‌ویدا نیشته‌جێمان ده‌کردن و هه‌موو فه‌رمانبه‌ردار ده‌بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن با شه‌یتان ڕێتان پێ نه‌گرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه بێگومان ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك عیسا به موعجیزه‌ی ئاشکراوه ڕه‌وانه‌کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: به‌ڕاستی من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێ یه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی من بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه جگه‌له هاتنی قیامه‌ت چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمیندۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینخوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینپێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمین(خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
- بورهان محەمەد ئەمینمیوه‌هاتی زۆر و ههمهجۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی تاوانبار و تاوانکاران له‌ناو ئازار و سزای دۆزه‌خدا به‌هه‌میشه‌یی ده‌مێننه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئازارو سزا له سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، له کاتێکدا هه‌مووشیان تیایدا نا‌ئومێد و بێ هیوان.
- بورهان محەمەد ئەمینجا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌مکار بوون.
- بورهان محەمەد ئەمیندۆزهخیهکان هاوار ده‌که‌ن، ئه‌ی مالك (که فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و کۆتایی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه جێتانه و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه (ئا به‌و شێوه‌یه قورئان باسی به‌خته‌وه‌ران و باسی به‌دبه‌خت و ناپوخته‌کان ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وسا دێته‌وه بۆ دنیا و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رپا ببێت خه‌ڵکی فریای خۆیان بکه‌ون):
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردون که‌چی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق و ڕاستی نیه ه لێی بێزارن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه هه‌ر کاتێك بڕیارێك بده‌ن و پیلانێك بگێڕن دژی موسڵمانان، ئه‌وه بێگومان ئێمه پیلانه‌که به‌سه‌ریاندا ده‌شکێنینه‌وه و به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واوی ده‌که‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه واده‌زانن که ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێئاگاین و نابیستین؟! نه‌خێر وانی یه، ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه له نزیکیانه‌وه‌ن، ورد‌و درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خوانه‌ناسانه بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌و که‌سانه‌ی که ملکه‌چ ده‌بووم!!
- بورهان محەمەد ئەمینپاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و گوفتاره ناقوڵاو بێ سه‌رو بنانه‌ی که نه‌فامان بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی ده‌به‌ستن
- بورهان محەمەد ئەمینجارێ وازیان لێ بهێنه، با هه‌ر ڕۆبچن له قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قدا و با هه‌ر گه‌مه و یاری بکه‌ن، هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ده‌رباره‌ی.
- بورهان محەمەد ئەمینخوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌ر ئه‌و، خوای ئاسمانه و هه‌ر ئه‌و خوای زه‌ویشه و هه‌ر ئه‌وه که دانا و زانایه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ك و خێربه‌خش و پاك و بێ گه‌رده و هه‌ر ئه‌و ده‌زانێت که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وه‌ش چاك بزانن) ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه، مه‌گه‌ر که‌سێك که شایه‌تی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایسته‌ی تکا بۆکردنه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و خوانه‌ناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله)، که‌وابوو به‌ره‌و چی و به‌ره‌و کوێ له ڕێبازی یه‌کخواناسی لاده‌درێن و شوێنی ناحه‌قی ده‌که‌ون؟!
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به گوفتاری پێغه‌مبه‌ر که وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه قه‌وم و هۆزێکن، باوه‌ڕ ناهێنن بیرناکه‌نه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینده تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌به‌ر ئه‌وه چاوپۆشیان لێ بکه و لێیان ببووره، سه‌لامیان لێ بکه و نه‌رم به له‌گه‌ڵیان، له ئاینده‌دا ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه، یاخود تێده‌گه‌ن و باوه‌ڕ ده‌هێنن.