الدخان
الدخان
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین.
- بورهان محەمەد ئەمینڕه‌وانه کردنی ئه‌م قورئانه، ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له نێوانیاندایه، ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باو‌و باپیرانی دێرینیشتانه.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین!!
- بورهان محەمەد ئەمین(تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێته!!
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه چاك ده‌تانناسین، هه‌ر که‌مێك سزا‌و ئازارتان لێ دوور بخه‌نه‌وه، بێگومان ده‌چنه‌وه دۆخی جاران.
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێك دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه، پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێز و میهره‌بانیان بۆ هات.
- بورهان محەمەد ئەمینبه فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆشتان به‌گه‌وره دامه‌نێن له به‌رامبه‌ر خوای به‌رزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، بێگومان من به‌ڵگه و نیشانه‌ی گرنگ و به‌هێز و ئاشکرام هێناوه بۆتان.
- بورهان محەمەد ئەمینمن په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم، که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له‌وه‌ی که به‌ردبارانم بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن وازم لێ بهێنن و کارتان به‌منه‌وه نه‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌هۆی ئه‌وه‌ی که وازیان لێ نه‌هێنا، هاناو هاواری بردووه بۆ په‌روه‌ردگاری: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکی تاوانبارن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر خوا فه‌رمانی بۆ نارد که شه‌و ڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و شار چۆڵ بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه به دواتاندا دێن.
- بورهان محەمەد ئەمینجاکه خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه ده‌ریا به‌جێ بهێڵه به‌واڵا کراوی چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون تیایدا...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت...
- بورهان محەمەد ئەمینچه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌ی خۆشیان له دوا به‌جێما...
- بورهان محەمەد ئەمینجۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر...
- بورهان محەمەد ئەمینئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر...
- بورهان محەمەد ئەمینجا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زه‌ویش، ساته وه‌ختێکیش مۆڵه‌تیان نه‌درا...
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له سزای چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی فیرعه‌ون ڕزگارکرد...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵێ، له‌ده‌ست فیرعه‌ون که زۆر خۆی به‌گه‌وره ده‌زانی و به‌ته‌واوی له‌سنووری ده‌رچوو بوو...
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه ئه‌و کاته نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیاریه‌وه و ڕێزی ئه‌وانماندا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا...
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرای زۆرمان پێبه‌خشین و به‌جۆره‌ها شێوه‌ی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه (بت په‌رستان) ده‌ڵێن....
- بورهان محەمەد ئەمینژیانمان ته‌نها یه‌ك جاره و زیندوو ناکرێینه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر زیندوووبوونه‌وه حه‌قیقه‌ته، باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟!!
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی _تبع_ (که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا، قوڕه‌یش ده‌نگوباسی ئازایه‌تیانی بیستبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان، ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد، به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیانمان به‌گاڵته و بێ هووده دروست نه‌کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌ڵکو هه‌مووی) له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت دروستمان نه‌کردوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م ڕاستیه نازانن.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، واده‌ی هه‌مووانیانه سه‌رجه‌م.
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینمه‌گه‌ر که‌سێك به‌زه‌یی خوا گرتبێتیه‌وه به ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و میهره‌بانه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت (دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدا، له‌ناو ئاگردا، خوای به‌ده‌سه‌ڵات ڕوواندوویه‌تی و لق و په‌لکه‌کانی به ناویدا بڵاو بۆته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت.
- بورهان محەمەد ئەمینوه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.
- بورهان محەمەد ئەمینفه‌رمان ده‌درێت: ئه‌و تاوانباره بگرن و به‌رزی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ری بده‌نه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا ئاگرو ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به‌سه‌ریدا.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌بچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت به‌شت ده‌زانی و خۆشت زۆر به‌ماقووڵ ده‌خسته به‌رچاو.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه کاتی خۆی گومانتان لێی هه‌بوو، مووجاده‌له‌تان له‌سه‌ری ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار‌و دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینله باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان).
- بورهان محەمەد ئەمینده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان.
- بورهان محەمەد ئەمینبانگ ده‌که‌ن تیایدا بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌رچاو که‌وتن.
- بورهان محەمەد ئەمینله هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌مه ڕێز‌و فه‌زڵێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار، به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، که‌واته بۆیه به‌زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به‌ڕوونی و ئاسانی ڕه‌وانه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و دابچڵه‌کێن.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێش هاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا و قیامه‌تدا، چونکه بێگومان ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن!!