النجم
النجم
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت
- بورهان محەمەد ئەمینهاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه
- بورهان محەمەد ئەمینقسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
- بورهان محەمەد ئەمینجوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا
- بورهان محەمەد ئەمینله‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئایا ڕاسته؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبره‌ئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)
- بورهان محەمەد ئەمینله‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...
- بورهان محەمەد ئەمینجا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی..
- بورهان محەمەد ئەمینجا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
- بورهان محەمەد ئەمینمه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ڕه‌وایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا به‌چاک بزانن (خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت به‌عه‌قڵی چه‌وتیان ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌گینا کوڕ‌و کچ هه‌ردووک دروستکراوی خوان و پێوه‌ی ڕێز ته‌نها خواناسی و پارێزکاریه)
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و کاته‌ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره‌له‌دادپه‌روه‌ریه‌وه و له‌سنوور ترازانه
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه!
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر بۆ ئاده‌میزاد نی یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات، (چونکه‌ئاواته‌کانی نایه‌ته دی له‌دنیادا)؟!
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته‌هه‌ر خوایه خاوه‌نی دنیا وقیامه‌ت. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟!).
- بورهان محەمەد ئەمینزۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕ به‌قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه ناهێنن ناوی ئافره‌ت ده‌نێن له‌فریشته‌کان، (له‌حاڵێکدا فریشته‌کان دروستکراوانێکی تایبه‌تن)
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌له‌و باره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌کیان نیه، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌گومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینگوێ مه‌ده‌به‌و که‌سه‌ی که‌یاخی بووه‌له‌یادو به‌رنامه‌ی ئێمه مه‌به‌ستیشی نه‌بووه‌ته‌نها ژیانی دنیایه نه‌بێت
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانن و عه‌قلیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌بڕێت، به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه که‌چاک ده‌زانێت کێ له‌رێبازه‌که‌ی لایداوه و گومڕایه کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایه‌تی گرتۆته‌به‌ر و شایسته‌ی ڕێزه
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، (تاقیتان ده‌کاته‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسێنێت له‌وانه‌ی که‌خراپه‌یان کردووه‌به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان، پاداشتی ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌یان کردووه‌به‌چاکترین شێوه بداته‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی پێغنمبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانه، چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووه، له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، که‌واته‌خۆتان به‌چاک مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته دامه‌نێن، هه‌ر خوا ده‌زانێت کێ ته‌قای هه‌یه و پارێزکاره
- بورهان محەمەد ئەمینجا هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وه‌ی پشتی له‌باوه‌ڕ هه‌لکرد...
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌مێکیشی به‌خشی و خێرا ده‌ستی گرته‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌زانستی و نهێنی ده‌زانن و ئاگاداری شاراوه‌کانن و ده‌یبینن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئاگادار نه‌کرابوو به‌وه‌ی له‌په‌ڕاوه‌کانی موسادا بوو؟!
- بورهان محەمەد ئەمینیان ئه‌و ئیبراهیمه‌ی که‌هه‌موو په‌یمانه‌کانی به‌جێ هێنا به‌ته‌واوی؟!
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌و په‌ڕاوو کتێبه پیرۆزانه‌دا هاتووه): که‌هیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هه‌ڵناگرێت
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئاده‌میزاد خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ئه‌وه‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی ده‌بینرێته‌وه له‌قیامه‌تدا
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین: که‌کۆتایی ئه‌م ڕێگوزه‌ره له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌سه‌رهه‌ڵ ده‌دات
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له‌ئاده‌میزادا به‌دیهێناوه
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها هه‌ر خۆی دیارده‌ی مردن و ژیانی دروست کردووه
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌ش دوو جۆری دروست کردووه‌که‌نێرو مێیه....
- بورهان محەمەد ئەمینله‌نوتفه‌یه‌ک (له‌خاڵێکی زۆر بچووک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک له‌جێی خۆیدا داده‌نرێت
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان له‌سه‌ر خوایشه دروست کردنه‌وه‌ی تریش
- بورهان محەمەد ئەمینده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یبه‌خشێت
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر خوایش په‌روه‌ردگاری شیعرایه: (ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌کان په‌رستویانه، قه‌باره‌که‌ی ده، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره، یه‌ک ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌ووه دووره....)
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد
- بورهان محەمەد ئەمینسمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن
- بورهان محەمەد ئەمینزووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد....
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی. (به‌به‌رد باران)
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر ئه‌ی بێ ئیمان تۆ له‌کام یه‌ک له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوودڵیت...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌هۆشیارکه‌ره‌وانی پێشوو
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وه‌چاک بزانن) قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیک بووته‌وه (نزیکه به‌نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که‌مردن ئه‌وه‌قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێک به‌رپا ده‌بێت هه‌مووان واهه‌ست ده‌که‌ن که‌چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته)!!
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌سیش ناتونێت ئه‌و ڕۆژه ده‌ربخات و به‌رپای بکات جگه‌له‌خوای باڵاده‌ست
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که‌قورئانه‌سه‌رسام ده‌بن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینپێ ده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی که‌چاوه‌ڕێتانه)
- بورهان محەمەد ئەمینئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!
- بورهان محەمەد ئەمین(ده‌ی که‌واته‌بێداربنه‌وه و داچڵه‌کێن) که‌واته‌سوژده‌بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن