القمر
القمر
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینرۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌هه‌ر موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌ک ببینن پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی به‌رده‌وامه
- بورهان محەمەد ئەمینحه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌درۆده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان که‌وتوون، له‌کاتێکدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێک کۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به‌به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌وه‌نده‌هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مکارانیان پێگه‌یشتووه تا داچڵه‌کێن (تێفکرن و له‌چه‌وتی ده‌ست هه‌ڵگرن)
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌حیکمه‌ت و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سووده
- بورهان محەمەد ئەمینگوێ مه‌ده‌به‌ناپوختی ئه‌وانه‌رۆژێک دێت که‌بانگ وێژێک بانگ ده‌کات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار
- بورهان محەمەد ئەمینخوانه‌ناسان چاویان شۆڕه‌و شه‌رمه‌زارن، له‌ناخی زه‌ویه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ک لێشیاوی کولله‌ی زۆر (ڕووکار‌ی زه‌وی داده‌پۆشن)
- بورهان محەمەد ئەمینزۆر به‌په‌له‌و به‌شپرزه‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگ هێشتی کۆکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌چن، کافر‌و خوانه‌ناسان به‌یه‌کتر ده‌ڵێه: وا دیاره ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته
- بورهان محەمەد ئەمینپێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح بروایان به‌به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه نه‌کردو وتیان: شێته، زۆریش پیاهه‌ڵشاخان و دژایه‌تی کرا
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: خوایه، به‌ڕاستی من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر ئێمه ده‌روازه‌کانی ئاسمانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوێکی خوڕدا کردوه
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌موو زه‌ویشمان کرد به‌کانیاو و ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زه‌وی به‌ته‌قدیرو ویستی خوا به‌یه‌ک گه‌یشتن، به‌ڕاستی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا نوح (عليه السلام)مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته‌و بزمارێک هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتیه‌که‌یه)
- بورهان محەمەد ئەمینله‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه سامناکه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی ئه‌و که‌سه‌مان دایه‌وه که‌بڕوای پێ نه‌کرا (واته‌نوح)
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئێمه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌مان هێشته‌وه به‌به‌ڵگه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان... ئایا که‌سێک هه‌یه که‌په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرێت؟! 16. فَكَیْفَ كَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- بورهان محەمەد ئەمینقه‌ومی عادیش بروایان به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌کرد، جا سه‌رنج بده‌و بزانه‌سزاو تۆڵه‌ی ئێمه له‌و یاخیبووانه چۆن بوو؟
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه بایه‌کی به‌رده‌وامی توند‌و سه‌خت و ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له‌رۆژگارێکی شومدا (یه‌ک حه‌فته‌ی خایاند)
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکی هه‌مووی له‌بێخ ده‌رهێنا و له‌پێی خستن و دانی به‌زه‌ویدا، هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای کلۆرو هه‌ڵکه‌نراو
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- بورهان محەمەد ئەمینسمودیش هه‌موو بێدارکردنه‌وه و داچڵه‌کاندنێکیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو
- بورهان محەمەد ئەمینجا وتیان: باشه، ڕه‌وایه، ئێمه شوێنی تاکه‌که‌سێک بکه‌وین له‌خۆمان؟! ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌که‌سێکی وا بکه‌ین، ئه‌و کاته‌ئێمه به‌ڕاستی له‌گومڕایی و شێتیداین؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ڕاسته‌له‌نێوان ئێمه‌دا وه‌حی و نیگا بۆ ئه‌و ڕه‌وانه‌کرابێت، نه‌خێر شتی وا نابێت، به‌ڵکو ئه‌و هه‌ر کابرایه‌کی زۆر درۆزن و خۆپه‌رسته و حه‌ز به‌گه‌وره‌یی ده‌کات!!
- بورهان محەمەد ئەمینسبه‌ی ده‌زانن و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌کێ درۆزن و خۆپه‌رست و خۆ به‌گه‌وره‌زانه
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه ئه‌و وشتره‌ی که‌بیانوومان گرت، له‌به‌رد په‌یدامان کرد، به‌وه‌ش تاقیمان کردنه‌وه، جا _ ئه‌ی چالح _ چاودێریان بکه، بزانه‌چی ده‌که‌ن، خۆگرو ئارامگریش به (له‌به‌رامبه‌ر کاروکرده‌وه‌ی ناشرینیانه‌وه)
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌واڵیشیان بده‌رێ: که‌ئاوه‌که‌به‌شکراوه (ڕۆژێک بۆ ئه‌وان و ماڵاته‌که‌یان، ڕۆژێکیش بۆ وشتره‌که) ئیتر له‌رۆژی نۆبه‌ی وشتره‌که‌دا هه‌موو به‌کارهێنانێکی ئاوه‌که‌قه‌ده‌غه‌یه له‌وان
- بورهان محەمەد ئەمین(قه‌ومی ناله‌بار له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن و خۆیان بۆ نه‌گیرا له‌به‌رئه‌وه) بانگی زه‌لامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سه‌ربڕینی، ئه‌ویش بێباکانه په‌لاماری شمشێریداو سه‌ری بڕی
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئێمه‌ش به‌یه‌ک ده‌نگی به‌هێزی سامناک (دڵی هه‌موویانمان پچڕاند) و وه‌ک گژوگیای وشک (که‌کۆده‌کرێته‌وه و ژێر پێ ده‌که‌وێت) له‌ناومان بردن
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- بورهان محەمەد ئەمین: هۆزی لوط یش بروایان به‌هیچ بێ‌دار کردنه‌وه‌یه‌ک نه‌کرد
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه ئه‌وانیشمان به‌رد باران کرد (هه‌روه‌ها ژێره‌و ژوریش کران)، جگه‌له‌لوگ و خاو‌و خێزانی ئیمانداری که‌له‌به‌ره‌به‌یاندا ڕزگارمان کردن
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕزگار کردنه‌نازو نیعمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، جا هه‌ر ئاوا پاداشتی که‌سێک ده‌ده‌ینه‌وه که‌سوپاسگوزاری کردبێت
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌د ڕه‌وشتیان)، له‌تۆڵه‌ی توندوبه‌هێزی ئێمه، که‌چی گومانیان هه‌بوو له‌و ئاگاداریه و بڕوایان پێی نه‌بوو
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وخه‌ڵکه به‌د ڕه‌وشته چاویان بڕیبووه میوانه‌کانی و (ده‌یانویست ده‌ستدرێژیان بکه‌نه‌سه‌ر)، ئێمه‌ش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسه‌ندنه‌وه، ده‌بچێژن سزا‌و سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان سه‌ر له‌به‌یانیه‌کی زوو سزای توند‌و به‌ئێش چوار ده‌وری گرتن و دایگرتن
- بورهان محەمەد ئەمینده بچێژن سزا‌و سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من (ئه‌ی به‌دڕه‌شت و ناپوخته‌کان)
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان بۆ فیرعه‌ون و ده‌ست و پێوه‌ندیشی بێدارکه‌ره‌وه‌کان هاتن
- بورهان محەمەد ئەمینبڕوایان به‌هه‌ر هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نه‌کرد، ئه‌وسا ڕاپێچیمان کردن و له‌ناومان بردن ئه‌ویش به‌ده‌ستی قودره‌تی خوایه‌کی باڵاده‌ست و به‌توانا
- بورهان محەمەد ئەمینباشه... ئایا کافره‌کانی ئێوه ئازاترو چاکترن له‌ئا ئه‌وانه‌که‌له‌ناومان بردن؟ یان په‌یمانتان دراوه‌تێ له‌نامه‌ئاسمانیه‌کاندا که‌تووشی ئه‌و به‌ڵایانه نابن که‌باسکراون؟
- بورهان محەمەد ئەمینیان ده‌ڵێن ئێمه هه‌موومان کۆین و سه‌رکه‌وتووین و شکست ناهێنین
- بورهان محەمەد ئەمینله ئایینده‌یه‌کی نزیکدا له‌شکرو کۆمه‌ڵیان شکست ده‌هێنێت و هه‌ڵدێن (له‌غه‌زای به‌دردا ئه‌و مژده‌یه هاته‌دی)
- بورهان محەمەد ئەمینجگه‌له‌وه‌ش قیامه‌ت کاتی لێ پرسینه‌وه‌یانه، که‌رۆژێکی زۆر سه‌ختترو تاڵ تره
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی تاوانبار‌و تاوانکاران له‌گومڕایی و شێتیه‌کی زۆردا ڕۆچوون
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێک دێت که‌له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، پێیان ده‌وترێت: ده‌بچێژن تاڵاوی دۆزه‌خ
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه
- بورهان محەمەد ئەمینفه‌رمانی ئێمه ته‌نها یه‌ک وشه‌یه ده‌ڵێین ببه‌ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت وه‌ک چاو تروکاندنێک
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه زۆر له‌پێشینانی خوانه‌ناسی وه‌ک ئێوه‌مان له‌ناو بردوه، جا ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و عیبره‌ت و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێت
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته چاودێره‌کان تۆمارکراوه
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له‌کارو کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان پارێزکاران و خواناسان له‌ناخ و ڕوبارو تاڤگه‌کاندا ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر
- بورهان محەمەد ئەمینله شوێنی ڕاست و په‌سه‌ندان لای پادشای به‌ده‌سته‌وه