الرحمن
الرحمن
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینخوای میهره‌بان، کانگای سۆز‌و ڕه‌حمه‌ت.
- بورهان محەمەد ئەمینقورئانی فێری ئاده‌میزاد کردووه( فێربوون و زانینی قورئان و تێگه‌یشتن له‌فه‌رمووده‌ی خوای میهره‌بان پیرۆزترین نازو نیعمه‌ته که‌ئیماندار لێی به‌هره‌وه‌ر ببێت له‌م ته‌مه‌نه‌کورته‌ی ژیانی دنیادا )
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر خوا ئاده‌میزادی دروست کردووه
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌ویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووه
- بورهان محەمەد ئەمینخۆرو مانگیشی به‌حسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون له‌خولگه‌کانیاندا له‌سووڕانه‌وه‌دان
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ستێره و دره‌خته‌کان، ڕوه‌که‌بێ قه‌دو دره‌خته‌به‌رزه‌کان هه‌موویان، سوژده‌ده‌به‌ن بۆ دروستکاریان ( له‌نه‌خشه‌ی دیاری کراو ده‌رناچن که‌بۆیان دانراوه)
- بورهان محەمەد ئەمینئاسمانیشی به‌رزو بڵندکردۆته‌وه ( بێ کۆڵه‌که و بێ ستوون ) و ته‌رازوو پێوه‌ی بۆ هه‌موو شتێک داناوه( هه‌موو شت به‌یاسایه و هیچ شتێک به‌هه‌ڕه‌مه‌کی و به‌بێ هوده‌دروست نه‌کراوه، بۆیه، پێویسته ئاده‌میزادیش به‌رنامه‌و یاسای هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی قورئان و سووننه‌تی ڕاست و دروستدا )
- بورهان محەمەد ئەمینئێوه‌ش ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م با ته‌رازوو پێوه‌رتان ڕێکوپێک بێت و سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن
- بورهان محەمەد ئەمیندادپه‌روه‌ر بن له کێشان و پێواندا، ته‌رازوو بازیی مه‌که‌ن و که‌م فرۆشی ئه‌نجام مه‌ده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینزه‌ویشی بۆ خه‌ڵکی ڕاخستووه‌و باری هێناوه ( تا ژیانی خۆیانی تیادا به‌رنه‌سه‌ر )
- بورهان محەمەد ئەمینجۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر، هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی خاوه‌ن کاو په‌لوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا به‌رهه‌م هێناوه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئاده‌میزادی درستکردووه‌له‌قوڕێکی وشک بوو، وه‌ک فه‌خفوری
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌ریه‌کانیشی له‌بڵێسه‌ی ئاگر دروست کردووه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینخوا خاوه‌نی هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ردوو ڕۆژئاوایه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئاوی دوو ده‌ریای به‌ره‌ڵا کردووه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندووه تێکه‌ڵیش نابن
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه‌له‌نێوانیاندا به‌ربه‌ستێک هه‌یه نایه‌ڵێت تێکه‌ڵ ببن ( ئه‌م دیارده‌یه له‌نێوان ده‌ریای سپی و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیداو ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای عه‌ره‌بدا ئاشکرایه )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و دوو جۆر ده‌ریایه مرواری و مه‌رجان ده‌رده‌چن ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی که‌شتی هه‌یه له‌ده‌ریاکاندا وه‌ک به‌یداخ، وه‌ک شاخ هاتوچۆ ده‌که‌ن، هه‌ر خوایش خاوه‌نیانه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین، هه‌ر هه‌مووی فه‌وتاوو تیاچووه ده‌بێت بمرن
- بورهان محەمەد ئەمینته‌نها زاتی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن بڵندی و ڕێزداری تۆیه که‌ده‌مێنێته‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌رده‌وام به‌گوفتارو به‌زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیه‌کان له‌په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، هه‌موو ڕۆژێک و هه‌موو کاتێک ( ملیۆنه‌هاو ملیاره‌ها، به‌ڵکو بێ شومار تاوتۆی ده‌کات له‌بوونه‌وه‌رو له‌جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری و فریشته‌کان و... هتد )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری، ڕۆژێک دێت به‌تایبه‌ت لێتان ده‌پرسینه‌وه و دادگایتان ده‌که‌ین ( خوای باڵاده‌ست هه‌ڕه‌شه له‌م دوو ده‌سته‌یه له‌دروستکراوه‌کانی ده‌کات، که‌له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه سه‌رپشکی کردوون و ئازادی داونه‌تێ، به‌ڵام زۆربه‌یان یاخی و سه‌رکه‌شن، قوڕ به‌سه‌ر یاخیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی گرۆی په‌ری و ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر ده‌توانن به‌به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ده‌رچن، ئه‌وکاره‌ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاش بن که‌ئه‌وکاره‌به‌هۆی ده‌زگای ماددی و توانای مه‌عنه‌ویه‌وه نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌گه‌ر له‌سنوور ده‌رچوون، بڵێسه‌ی ئاگرتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌دا بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک دێت ئاسمان له‌ت ده‌بێت و وه‌کو گوڵێکی سوور دێته به‌رچاو، یاخود وه‌ک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئه‌مه‌ش قۆناغێکه له‌قۆناغه‌کانی تێکچوونی )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه هه‌موو شت ڕوون و ئاشکرایه، پرسیار له‌گوناهانی ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان ناکرێت، ( ڕه‌نگه‌ئه‌وه‌قۆناغێک بێت له‌قۆناغه‌کان، که‌به‌روخساریان جیاده‌کرێنه‌وه )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا تاوانکارو گوناهباران به‌رووخساریاندا ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌وسا ده‌ست گیر ده‌کرێت له‌ناوچه‌وانیان و قاچیان و گڵۆڵیان ده‌که‌ن و فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینده‌وترێت: ئه‌مه‌ئه‌و دۆزه‌خه‌یه تاوانباران بڕیاریان پێی نه‌بوو
- بورهان محەمەد ئەمینجا له‌نێوان ئاگرو ئاوی گه‌رمدا که‌به‌سه‌رچاوه‌یاندا ده‌کرێت هه‌ر ده‌خولێنه‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌و که‌سه‌ش له‌مقامی په‌روه‌ردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوه‌ئاماده‌یه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و دوو باخه‌ش خاوه‌نی دار‌و دره‌ختی گه‌ڵا ناسک و جوان و بریسکه‌داره
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمیندوو سه‌رچاوه‌ی له‌کانی و ئاوی سازگاریان تیادایه‌و به‌خوڕ به‌جۆگه‌له‌کاندا ده‌ڕۆن
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینله‌هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ک دوو جۆریان تیادایه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و به‌هه‌شته‌خۆشه‌دا به‌خته‌وه‌ران له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌و جێگه و ڕێگه خۆشه‌کان، شانیان داداوه‌که‌له‌ئاوریشمی تایبه‌ت ناواخن کراوه، ( داخۆ به‌رگه‌که‌ی له‌چی بێت؟! ) لێکردنه‌وه‌ی هه‌ر میوه‌یه‌کیش نزیک و ئاسانه‌و دره‌خته‌کان خۆیان سه‌ر فرو ده‌هێنن بۆ ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و به‌هه‌شته‌دا حۆری تیادایه که‌ته‌نها ته‌ماشای هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌وه‌وتووه، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و هاوسه‌رانه‌له‌جوانی و شۆخ و شه‌نگی و قه‌شه‌نگیدا وه‌کو یاقووت و مه‌رجان وان ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن، له‌ده‌ریا ده‌رده‌هێنرێن )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینمه‌گه‌ر پاداشتی چاکه‌ته‌نها چاکه‌نی یه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینجگه‌له‌و دوو به‌هه‌شته‌ی که‌باس کرا، به‌هه‌شتی تریش ئاماده‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌پله‌و پایه‌یان وا له‌خوار خاوه‌نی دوو به‌هه‌شتی ناوبراوه‌وه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمین( ئه‌و به‌هه‌شتانه‌ش ) ئه‌وه‌نده‌سه‌وز ده‌نوێنن مه‌یله و ڕه‌ش ده‌چنه‌وه‌له‌جوانی و تۆخیدا
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمیندوو سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاویان تێدایه ( که‌دیمه‌نیان زۆر دڵفڕێنه )
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمیندره‌ختی میوه‌و دارخورماو هه‌ناریان تێدایه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و به‌هه‌شتانه‌دا حۆری جوان و شۆخ و شه‌نگ و ڕه‌وشت به‌رزی تیادایه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینحۆری چاوگه‌ش و چاوڕه‌ش، له‌و ده‌واره‌تایبه‌تیانه‌ی که‌بۆیان ئاماده‌کراوه‌دوور ناکه‌ونه‌وه....
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و حۆریانه، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌که‌وتووه، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینشانیان داداوه‌له‌سه‌ر پشتی سه‌وزوبای جوان و دۆشه‌کی نایاب و ڕازاوه
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
- بورهان محەمەد ئەمینموباره‌ک و به‌رزو به‌ڕێزه ناوی په‌روه‌ردگاری تۆ، چونکه‌ئه‌و زاتێکه خاوه‌نی به‌رزی و بڵندی و ڕێزی بێ سنووره‌بۆ ئیمانداران