الملك
الملك
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینگه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو بوونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و زاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کردووه، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ ناڕێکی و ناته‌واویه‌ك به‌دی ناکه‌یت، ئه‌ی ئینسان: هه‌رچاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ درز‌و که‌م و کووڕیه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان هه‌ر سه‌رنج بده‌و چاو بگێره‌و ورد به‌ره‌وه جار له دوای جار‌و کۆڵ مه‌ده، سه‌رسام و ملکه‌چ ده‌بیت، چاوت به نائومێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌کاتێکدا که چاوت ماندووه‌و په‌کی که‌وتووه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوون.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه، سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه، ئای که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشه...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش و لووره‌یه‌ك له دۆزه‌خه‌وه ده‌بیستن، له‌کاتێکدا قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت.
- بورهان محەمەد ئەمینله داخی خوانه‌ناسان خه‌ریکه پارچه پارچه ببێت و لێك ببێته‌وه، هه‌ر جارێك ده‌سته‌و تاقمێك فڕێ ده‌درێته ناوی پاسه‌وانی دۆزه‌خ لێیان ده‌پرسێت: باشه، ترسێنه‌رێکتان بۆ نه‌هات تا له‌م سه‌رئه‌نجامه ئاگادارتان بکات؟!
- بورهان محەمەد ئەمینله وه‌ڵامدا به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: با، به‌ڵێ، له‌ڕاستیدا ترسێنه‌رمان بۆهات، به‌ڵام ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و وتمان: خوا هیچی له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناردووه، ئێوه ته‌نها له گومڕایی گه‌وره‌دا گیرتان خواردووه‌و هیچی تر!!
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ئیتر به‌ناچاریی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه دان به‌گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا با نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌وه‌و لا ترچن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له په‌نهانیدا، بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه..
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکینه؛ چونیه‌که بۆتان چ به‌نهێنی قسه بکه‌ن یان به‌ئاشکرا، ئه‌و زاته به‌هه‌موو ئه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵانه‌ی دێن به‌کرۆکی سینه‌کاندا زانا‌و ئاگایه
- بورهان محەمەد ئەمینمه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته وردکارو به سۆز‌و ئاگایه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا له‌و زاته ناترسن که له سه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه، که به‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه؟! جا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زه‌وی یه بێته له‌رزه...
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود له‌و زاته ناترسن که له سه‌روو ئاسماندایه که بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌رد بارانتان بکات؟! ئه‌وسا ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی من چۆن بووه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌خوا بێگومان خه‌ڵکانی تری پێش ئه‌مان بڕوایان به‌پێغه‌مبه‌رانی ئێمه نه‌کرد ئاشکرایه چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێناون و چۆن ته‌مێم کردن.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا سه‌رنجی باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن، ئه‌و باڵندانه جگه خوای میهره‌بان که‌س به ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات (فڕۆکه‌و که‌شتی ئاسمانی و.... هتد، هه‌ر ئه‌و زاته به هۆکاره‌کان له ئاسماندا هاتووچۆیان پێده‌کات و ڕایان ده‌گرێت).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا کێیه ئه‌و که‌سه خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به‌بێ خوای میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! نه‌خێر، کافران ته‌نها له خه‌ڵه‌تاویدان و هیچی تر؟!
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر خوا لێتان بگرێته‌وه؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆچوون!
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌مه‌و ڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌ڕوات، چاکتر ڕێگه ده‌زانێت؟ یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێکی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر خوایه، که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و خوایه؛ ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی پێگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌شتان بۆ لای ئه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی، (زیندووکردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینپێیان بڵێ: زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه، من ته‌نها بێ‌دار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك بینیان ئه‌و به‌ڵێنه خواییه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، چڕوچاوی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه، تاڵ و ترش و ناشرین ده‌کرێت، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که‌پێتان ده‌درا.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر خوا، من و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێنم که‌وتوون له‌ناو به‌رێت، یان به‌زه‌یی پیاماندا بێته‌وه، ئه‌وسا کێ هه‌یه بێ باوه‌ڕان له سزای پڕ ئێشی دۆزه‌خ ڕزگار بکات؟! (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاخی بوونیان به‌رده‌وام بن)
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها بڵێ: ئێمه خوای میهره‌بانمان هه‌یه‌و باوه‌ڕی پته‌ومان پێیه‌تی و پشت و په‌نامان هه‌ر ئه‌وه، جا ئیتر ڕۆژێك دێت که به ڕوونی بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ له‌گومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووه‌و سه‌ری لێ شێواوه.
- بورهان محەمەد ئەمینپێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌تان ڕۆچوو، کێ ده‌توانێت ئاوی سازگارو ڕه‌وانتان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهره‌بان).