القلم
القلم
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره).
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن)
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت.
- بورهان محەمەد ئەمینسه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن...
- بورهان محەمەد ئەمینشێتێتی به کامتانه‌وه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه.
- بورهان محەمەد ئەمینزۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن.
- بورهان محەمەد ئەمینله هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن...
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن.
- بورهان محەمەد ئەمینبێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون...
- بورهان محەمەد ئەمینئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کرد‌و وتیان:...
- بورهان محەمەد ئەمینبا بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد...
- بورهان محەمەد ئەمینده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه...
- بورهان محەمەد ئەمیندوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین...
- بورهان محەمەد ئەمینله هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و...
- بورهان محەمەد ئەمینوتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته)!!
- بورهان محەمەد ئەمینئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین.
- بورهان محەمەد ئەمینسزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!!
- بورهان محەمەد ئەمینئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟!...
- بورهان محەمەد ئەمینتا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینیان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟!
- بورهان محەمەد ئەمینپرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه!!
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات).
- بورهان محەمەد ئەمینوازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینمن مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی).
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینله کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن).