المزمل
المزمل
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی خۆت داپۆشیووه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
- بورهان محەمەد ئەمینشه‌و هه‌سته نوێژ بکه مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمیننیوه‌ی یان که‌متر له نیوه‌ی لێ که‌م بکه‌ره‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود زیاتری بکه‌و ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه به وردی و له‌سه‌رخۆ.
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه به‌ڕاستی ئێمه فه‌رمووده‌و گوفتارێکی سه‌نگین داده‌به‌زێنینه سه‌رت (که به‌هۆیه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رك و زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بیت).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووی کردار‌و باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ بۆت هه‌یه له ڕۆژدا هه‌وڵ بده‌یت (بانگه‌واز بکه‌یت) و بگه‌ڕێیت، کۆششی زۆر بکه‌یت.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ هه‌میشه با ناوی په‌روه‌ردگارت ویردی سه‌ر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه ڕووی تێ بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه.
- بورهان محەمەد ئەمینله به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆ ڕاگربه‌و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه.
- بورهان محەمەد ئەمینواز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئێمه کۆت و زنجیر‌و دۆزه‌خمان ئاماده کردووه (بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها خۆراکێك که له گه‌روو ده‌گیرێت، سه‌ره‌ڕای سزای به ئێش و ئازار.
- بورهان محەمەد ئەمینله ڕۆژێکدا که زه‌وی و کێوه‌کان دێنه له‌رزه، سه‌رئه‌نجام کێوه‌کان ورد‌و خاش ده‌بن و وه‌کو ته‌پۆلکه‌ی لمیان لێ دێت.
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون که بوه‌ته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه هه‌روه‌کو چۆن بۆ لای فیر عه‌ونیش پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینجا فیرعه‌ون یاخی بوو له‌و پێغه‌مبه‌ره، ئێمه‌ش به‌توندی پێچامانه‌وه‌و به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر هێنا.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن)؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر ده‌کات و سه‌ری سپی ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه ئاسمان به‌هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کانیه‌وه له‌ت و په‌ت ده‌بێت، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنه هه‌ر دێته دی.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته‌ش یادخه‌ره‌وه‌و ئامۆژگاریه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت چاك ده‌زانێت که تۆ نزیکه‌ی دوو به‌شی شه‌و یاخود نیوه‌ی یان سێیه‌کی هه‌ڵده‌سیت و شه‌ونوێژ ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له گه‌ڵتان، خوا ئه‌ندازه‌ی شه‌وو ڕۆژ دیاری ده‌کات، خوا زانیویه‌تی که ئێوه هه‌رگیز نازانن دیاریی بکه‌ن و ئاماری بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یکردایه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، جا چه‌ندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شه‌ونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و خوایه میهره‌بانه‌و ده‌زانێت، له‌وانه‌یه که‌سانێکتان لێ نه‌خۆش بکه‌وێت و که‌سانی تریش ببن له زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌شوێن بازرگانی و فه‌زڵی خواداو که‌سانی تر له داهاتوودا بجه‌نگن بۆ لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دینی خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، که‌واته چه‌نده‌تان بۆکرا ئه‌وه‌نده قورئان بخوێنن و نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه) بیده‌ن و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشکه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشتر‌و پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.