المدثر
المدثر
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌سته‌و خه‌ڵکی بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستیه‌کان ڕوون بکه‌ره‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینپۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتووانت).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌رده‌وام به له‌سه‌ر واز هێنان له گوناه.
- بورهان محەمەد ئەمینمنه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه له کاتێکدا به‌ته‌مای زیاتر بیت.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) دا‌و ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات).
- بورهان محەمەد ئەمینواز له من و ئه‌و که‌سه بهێنه که به‌ته‌نهایی (تاقانه) دروستم کردووه (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا ماڵ و سامانی زۆر‌و زه‌به‌نده‌م پێبه‌خشی.
- بورهان محەمەد ئەمینچه‌نده‌ها کوڕ‌و نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا.
- بورهان محەمەد ئەمینله هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینله پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌مایه بۆی زیاتر بکه‌م.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، به‌ڕاستی ئه‌و به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئێمه هه‌ر سه‌رکه‌ش و که‌لله ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا سزای سه‌ختی پێ ئه‌چێژم.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌کوشت چێ و سه‌ره‌و نگوون بێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی بۆ قورئان.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و ورد بۆوه‌و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا ناوچاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به‌قووڵی بیربکاته‌وه) ڕه‌ش داگیرسا.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به‌زلزانی.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی!! ئه‌م قورئانه جگه جادوو نه‌بێت که وه‌رده‌گیرێت هیچی تر نی یه!!...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌ره و هیچی تر نی یه؟!
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌و بێ ویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ.
- بورهان محەمەد ئەمینجا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه...
- بورهان محەمەد ئەمینهیچ ئه‌ندامێك ناهێڵێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت...
- بورهان محەمەد ئەمینپێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و ڕه‌شی ده‌کات و ده‌ری ده‌خات.
- بورهان محەمەد ئەمیننۆزده فریشته سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئه‌و باسه هه‌یه) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینبه شه‌ویش کاتێك که تێ په‌ڕی (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه).
- بورهان محەمەد ئەمینبه به‌ره‌به‌یان کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت.. (زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه)
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی_سه‌قه‌ر_ یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ترساندنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا).
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی).
- بورهان محەمەد ئەمینجگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له یه‌کتر...
- بورهان محەمەد ئەمینله باره‌ی تاوانبارانه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟!
- بورهان محەمەد ئەمینبه که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین...
- بورهان محەمەد ئەمینخۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی...
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژ‌و بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێ‌مان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین.
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.
- بورهان محەمەد ئەمینباشه، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.
- بورهان محەمەد ئەمینده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینله ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆش‌بوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).