القيامة
القيامة
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!
- بورهان محەمەد ئەمینبێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینمانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).
- بورهان محەمەد ئەمین(یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه).
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه).
- بورهان محەمەد ئەمینپه‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.
- بورهان محەمەد ئەمینجا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت.
- بورهان محەمەد ئەمینقیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژ‌و تاڵ و دێزن.
- بورهان محەمەد ئەمینچاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه.
- بورهان محەمەد ئەمینئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمین(جا ئه‌م دۆزه‌خه) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟!).
- بورهان محەمەد ئەمینباشه، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه).
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێر‌و مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن).
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه؟!