النبإ
النبإ
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی خه‌ڵکه) ده‌رباره‌ی چی له یه‌کتر ده‌پرسن؟
- بورهان محەمەد ئەمینده‌رباره‌ی هه‌واڵه گه‌وره و گرنگه‌که!! (که ڕۆژی قیامه‌ته).
- بورهان محەمەد ئەمینله حاڵێکدا له ئه‌وانه ڕاو بۆچوونیان جیاوازه ده‌رباره‌ی.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و هه‌موو ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵێ! له‌وه‌و دوا، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(پێش باسی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌شتێکیان به ناو دروستکراوه‌کان و دیارده‌کاندا پێده‌کات ده‌پرسێت: ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌نگ نه‌هێناون؟
- بورهان محەمەد ئەمین(ئایا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زه‌وی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوه‌کانی ناو ناخی، هه‌روه‌رها هه‌تا له‌نگه‌ری ڕابگرێت و چه‌نده‌ها سودی ترتان پێ بگه‌یه‌نێت).
- بورهان محەمەد ئەمین(ئایا) نێوه‌مان به جووت دروست نه‌کردووه؟
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌وتنمان بۆ نه‌کردوون به‌هۆی سره‌وتن؟
- بورهان محەمەد ئەمین(ئایا) شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه؟
- بورهان محەمەد ئەمین(ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟
- بورهان محەمەد ئەمین(ئایا) حه‌وت چین ئاسمانی به هێز و پته‌ومان به ڕا سه‌رتانه‌وه دروست نه‌کردووه؟
- بورهان محەمەد ئەمینچرایه‌کی پرشنگدارمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (که مه‌به‌ست خۆره)
- بورهان محەمەد ئەمین (ئایا) له هه‌وره گوشراوه‌کان بارانێکی زۆرمان نه‌باراندووه؟
- بورهان محەمەد ئەمینتا به هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه و ڕووه‌ک بڕوێنین.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها چه‌نده‌ها باخی چڕ‌و پڕ‌و له‌یه‌ک ئاڵا‌و به‌دی نه‌هێناوه.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌واڵه گرنگ و سامناکه‌که): به‌ڕاستی ڕۆژی جیاکرنه‌وه، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، سته‌مکاران له سته‌ملێکراوان).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه‌ی که فوو ده‌کرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه بێ په‌روا دێن.
- بورهان محەمەد ئەمینئاسمان ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته ده‌روازه و ده‌رگا (بۆ دابه‌زینی فریشته‌کان).
- بورهان محەمەد ئەمینکێوه‌کانیش هه‌ڵده‌که‌نرێن و ده‌ڕۆن به ئاسماندا وه‌ک تراویلکه و سه‌رابێکی گه‌وره.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان دۆزه‌خیش ده‌مێکه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌یه و خۆی بۆ مه‌ڵاسداوه.
- بورهان محەمەد ئەمینده‌بێته مه‌نزڵگای خوانه‌ناس و یاخیه‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌زاره‌ها ساڵی دوور‌و درێژ و نه‌بڕاوه‌ی تێدا ده‌به‌نه‌سه‌ر...
- بورهان محەمەد ئەمینله‌ناویدا ناچێژن فێنکاییه‌ک، یا خواردنه‌وه‌یه‌کی به‌تام...
- بورهان محەمەد ئەمینجگه له ئاوی له کوڵ و کێم و زووخاو.
- بورهان محەمەد ئەمینکه ئه‌وه‌ش پاداشتێكی له‌بارو پڕاو پڕه (بۆ خوانه‌ناسان).
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه ئه‌وانه کاتی خۆی به‌ته‌مای ئه‌م ڕۆژه و لێپرسینه‌وه‌یه نه‌بوون، حه‌زیان له باسی نه‌ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو زۆر به‌توندی دژایه‌تی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌رکرد و به درۆیان ده‌زانی..
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه‌ش هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ریان سه‌رژمێری کردووه و به‌وردیی تۆمارمان کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمین(پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینچه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ.
- بورهان محەمەد ئەمین(له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕ‌و پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران).
- بورهان محەمەد ئەمین (له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت.
- بورهان محەمەد ئەمینڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه).