النازعات
النازعات
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی.
- بورهان محەمەد ئەمین(سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمیندوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن.
- بورهان محەمەد ئەمینخاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه؟...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!
- بورهان محەمەد ئەمین(به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه!!
- بورهان محەمەد ئەمین(با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موسا‌و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا:
- بورهان محەمەد ئەمینبچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینپێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردار‌و ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت!
- بورهان محەمەد ئەمینتا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت).
- بورهان محەمەد ئەمین(دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه).
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی مو‌سا و دژایه‌تی ئیمان).
- بورهان محەمەد ئەمینخه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی:
- بورهان محەمەد ئەمینمن په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته).
- بورهان محەمەد ئەمینباشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێک‌و پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینشه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه.
- بورهان محەمەد ئەمیندواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه.
- بورهان محەمەد ئەمینئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه.
- بورهان محەمەد ئەمینکێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه.
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
- بورهان محەمەد ئەمینجا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه.
- بورهان محەمەد ئەمیندۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت...
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت...
- بورهان محەمەد ئەمینژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!!
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست...
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی.
- بورهان محەمەد ئەمینپرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟
- بورهان محەمەد ئەمینجا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان کۆتایی دنیا‌و به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه.