التكوير
التكوير
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خو‌لگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن.
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن).
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه).
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا.
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟!
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن.
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت.
- بورهان محەمەد ئەمینکا‌تێك به‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان).
- بورهان محەمەد ئەمینئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه) ون ده‌بن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمینبه به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله).
- بورهان محەمەد ئەمینخاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره.
- بورهان محەمەد ئەمینفه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا.
- بورهان محەمەد ئەمیندڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه).
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبره‌ئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه.
- بورهان محەمەد ئەمینئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا).
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کا‌ن زۆر سنوورداره).