عبس
عبس
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.
- بورهان محەمەد ئەمینجا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینیاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.
- بورهان محەمەد ئەمینجا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...
- بورهان محەمەد ئەمینله‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه.
- بورهان محەمەد ئەمینکه به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.
- بورهان محەمەد ئەمینکه به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.
- بورهان محەمەد ئەمین(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟!
- بورهان محەمەد ئەمینله نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه.
- بورهان محەمەد ئەمینده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك.
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش.
- بورهان محەمەد ئەمینباخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ.
- بورهان محەمەد ئەمینجۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا.
- بورهان محەمەد ئەمین(هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
- بورهان محەمەد ئەمینجا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی...
- بورهان محەمەد ئەمینله‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی...
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.
- بورهان محەمەد ئەمینده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن.
- بورهان محەمەد ئەمیندێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون.
- بورهان محەمەد ئەمینئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن.