المطففين
المطففين
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمین‌هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).
- بورهان محەمەد ئەمینبۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.
- بورهان محەمەد ئەمینواز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا تۆ چووزانی (سجین) چیه؟
- بورهان محەمەد ئەمیننامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.
- بورهان محەمەد ئەمین‌هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه)...!!
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینپاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.
- بورهان محەمەد ئەمینجا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه.
- بورهان محەمەد ئەمیننامه‌یه‌کی (دیار‌و ئاشکرایه، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره) مۆرکراوو لۆک کراویشه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمینخۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.
- بورهان محەمەد ئەمینشه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره.
- بورهان محەمەد ئەمینکه نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه.
- بورهان محەمەد ئەمین(تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه!!
- بورهان محەمەد ئەمینخۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):
- بورهان محەمەد ئەمینباشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه؟!