الإنشقاق
الإنشقاق
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێك دێت ئاسمان له‌ت و په‌ت ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینگوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها کاتێك دێت زه‌ویش پان و به‌رین ده‌بێته‌وه (تا جێگه‌ی هه‌مووانی له‌سه‌ر ببێته‌وه، که ئه‌مه ئاماژه‌یه، بۆ ته‌خت بوونی).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی له‌ناویدا هه‌یه فڕێی ده‌داته سه‌ر ڕووکار‌ی و خۆی خاڵی ده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمینگوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئینسان به‌ڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت (تا پاداشتی ڕه‌نج و هه‌وڵه‌که‌ت وه‌ربگریت).
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه له‌مه‌ودا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌دڵی خۆش و ڕووی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری چاک‌و خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سه‌ره‌ڕای حۆری و غلمان و ولدان).
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌وه له‌مه‌ولا هاوارو دادی لێبه‌رزدبێته‌وه و ده‌ڵێت: خوایه مه‌رگ، خوایه بمکوژه، خوا له‌ناوم به‌ره.
- بورهان محەمەد ئەمینده‌خرێته ناو دۆزه‌خ.
- بورهان محەمەد ئەمینچونکه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره که‌سه کاتی خۆی له‌ناو ماڵ و خێزانی‌دا به‌که‌یف و ئاهه‌نگی ناشه‌رعی، به به‌رپاکردنی سفره‌و خوانی حه‌رام دڵی خۆش بوو (مه‌به‌ستی ڕابواردنی حه‌رام بوو).
- بورهان محەمەد ئەمینبڕوای وابوو که هه‌رگیز زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و لێپرسینه‌وه نیه.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر به‌گومانی ئه‌و نه‌بوو، په‌روه‌ردگاری چاك ئاگاداری کار‌و کرده‌وه‌کانی بوو و ده‌یبینی چی ده‌کات.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێندم (به‌و کاته‌ی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبه شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌مانگی چوارده‌ش کاتێك تێر‌و ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن).
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟
- بورهان محەمەد ئەمینکاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟
- بورهان محەمەد ئەمیندیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن، به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینخوایش چاک ئاگا‌و زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانه‌ته‌وه (له بوغز‌و کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).
- بورهان محەمەد ئەمین(که‌واته)، مژده‌ی ئازار‌و سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده!!
- بورهان محەمەد ئەمینجگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه.