الطارق
الطارق
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون.
- بورهان محەمەد ئەمینجا تۆ چووزانی (طارق) چیه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت.
- بورهان محەمەد ئەمین(سوێند به‌وانه) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێر‌و پارێزه‌رمان).
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه؟!
- بورهان محەمەد ئەمیندروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا).
- بورهان محەمەد ئەمینله نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت.
- بورهان محەمەد ئەمینبێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت.
- بورهان محەمەد ئەمینئاده‌میزاد هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه.
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فون و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن... هتد).
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت به‌هۆی ڕووه‌که‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌م قورئانه گوفتارێکی گه‌ڵته نیه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران).
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێت): منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار.
- بورهان محەمەد ئەمینکه‌واته تۆیش تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چیان به‌سه‌ر ده‌هێنم).