البروج
البروج
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)...
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)...
- بورهان محەمەد ئەمینئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون...
- بورهان محەمەد ئەمینله نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوور‌و بێ وێنه‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توند‌و تیژ و به‌زه‌بره.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆش‌بوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران).
- بورهان محەمەد ئەمینخاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره.
- بورهان محەمەد ئەمینهه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی).
- بورهان محەمەد ئەمینکه له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمین(به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینکه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا.