التين
التين
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون (که دوو میوه‌ی به‌سوودو به‌که‌ڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێ خۆراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێت).
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌کێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی مو‌سا، له‌وێدا کرد).
- بورهان محەمەد ئەمینسوێند به‌م شاره ئه‌مینه، که (مه‌ککه) یه.
- بورهان محەمەد ئەمینبه‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له دۆزه‌خدا).
- بورهان محەمەد ئەمینجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی هه‌میشه‌و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینجا ئیتر (ئه‌ی ئینسانی سه‌ر که‌ش) چی وای لێکردوویت باوه‌ڕت به‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بێت دوای ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته؟
- بورهان محەمەد ئەمینئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ (که‌چی تۆی سه‌ر که‌ش پێی ڕازیی نیت!!).