العلق
العلق
نووسین
وەرگێڕانەکان
کرتە لە وشەیەکی عەرەبی بکە: خوێندنەوە، پێکهاتە و ڕەگەکەی دەردەکەوێت.
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینبخوێنه، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه.
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه.
- بورهان محەمەد ئەمینئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون.
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن.
- بورهان محەمەد ئەمینله‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه.
- بورهان محەمەد ئەمین(ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه).
- بورهان محەمەد ئەمینباشه، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟!...
- بورهان محەمەد ئەمینله به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات!!...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!
- بورهان محەمەد ئەمینیان فه‌رمان به خواناسی بکات!!...
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.
- بورهان محەمەد ئەمینئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟!
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین).
- بورهان محەمەد ئەمینئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه).
- بورهان محەمەد ئەمینئینجا وازی لێبهێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران).
- بورهان محەمەد ئەمینئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن).
- بورهان محەمەد ئەمیننه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه.